کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

12:47 - 22 رەزبەر 2720

نووسینگەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی بابەتێک لە زمانی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

لە هەندێک لە پەیج و كاناڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بە وتووێژی هەیئەتەکان سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوەی ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات، بابەتێک لە زمانی بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاو بووەتەوە.

سەرەڕای بڕوا به‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ و پێویستیی ئه‌و كاره‌ گرینگه‌ و هه‌روه‌ها هەوڵدان بۆ ئەو مەبەستە، ڕادەگەیه‌نین کە ئەوەی بڵاو بووەتەوە قسەی بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزب نییه‌ و له‌ هیچ شوێنێک ئه‌و قسانه‌ نه‌كراوه‌ و ڕەنگە ئاوات یان لێکدانەوەی ئەو کەسانە بێت کە ئەو وتانه‌یان بڵاو کردبێتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسینگەی کارگێڕی

٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی