کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسینەوەی مۆسیقای کوردی بە شێوەی ئاکادمیک لەلایەن هونەرمەندێکی کورد

13:22 - 19 پووشپەڕ 2720

دوکتور "محەممەد ئەرجومەندی" کە کاری لێکۆڵینەوە لەسەر مووسیقی و وانەوتنەوە دەکات لە چەند بەرگ کتێبی جیاوازدا مۆسیقای کوردی بە شێوەیەی ئاکادیمیک نووسیوەتەوە.

کتێبی یەکەم لە سەر فۆرم و پەیژەکانی مۆسیقای کوردی نووسراوەتە کە هەتا ئێستا مۆسیقای کوردی وەکوو ناوەرۆک و باس لەسەر مەقاماتی بە شێوەی وتار بووە.

پێشتر لە هەر شوێنێک بە پەیژە یان گامێک شتێکیان وتووە و ڕای گەورەکانی مۆسیقا لەسەر ئەوە نەبووە کە چوارچێوەیەک دابنێن و مۆسیقای کوردی وەکوو وڵاتانی دیکە بناسێنن بە میللەتی خۆی.

نووسەری ئەو کتێبە باسی لەوە کردووە من هاتمە سەر ئەو بڕوایە کە ئێمە کە وەکوو میللەتێک دەژین کە خاوەنی مۆسیقایەکی دەوڵەمەندین و دەبێ سەر گۆرانییەکانی میللەتی خۆمان ناوەوۆکێکی کوردی دابمەزرێنین و ئیتر ناوی دەزگاکانی مۆسیقای ئێرانی، مەقاماتی عەرەبی و تورکی بەسەر گۆرانییە کوردییەکان لاببەین.

نووسەری ئەو کتێبە وتوویەتی، دوای هەشت ساڵ تێبینی و پشکنینی ئاکادیمیک هاتمە سەر ئەو بڕوایە کتێب بە کتێب گۆرانیە کوردییەکان دانە دانە بنووسمە و ناوەرۆک و نێوی پەێژە و فۆرمەکانی کوردی لەسەر گۆرانییەکان بنووسم.

نووسینەوی ئەو کتێبە لەو بوارەدا لە سەر مۆسیقای کورد لە کتێبەکانی دیوان، کتێبەکانی عوود لە وڵاتانی تورکیە و "عەرەبیـ"ـدا کەخۆیان بە خاوەنی ئەو سازانەش دەزانن کاری وا پڕۆفێشناڵ نەکراوە.

کتێبی یەکەم "عەجەم"

ئەم کتێبە باس لە گۆرانییەکانی مۆسیقای کوردی دەکات.

٣٢ گۆرانیی فۆلکۆری کوردی لەخووە گرتووە.

لە سەر دوو وردە پەیژەی گەورە و دڵدار لە سەر پەیژەی عەجەم نووسراوە.

هەر گۆرانی دابەش کراوە بە دوو بەش.

بەشی سەرەتایی: بۆ ئامێری دیوان و بۆ گشت ئامێرەکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی دەگونجێ و لەسەر پەیژەی عەجەمی "سۆڵ" نووسراوەتەوە (بۆ فێرخوازانی سەرەتایی و ناوەندی)

بەشی دووهەم: بۆ ئامێری دیوانی دەستەکورت بە شێوەی زانستی لە سەر پەیژەی عەجەمی "سۆڵ".

کتێبی دووهەم عەجەمی "دۆ"

گۆرانییەکانی مۆسیقای کوردی

٣٢ گۆرانیی فۆلکۆری کوردی

لە سەر دوو وردە پەیژەی گەورە و دڵدار لە سەر پەیژەی عەجەم

هەر گۆرانی دابەش کراوە بە دوو بەش

بەشی سەرەتایی: بۆ ئامێری عوود و بۆ گشت ئامێرەکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی دەگونجێ و لەسەر پەیژەی عەجەمی "دۆ" نووسراوەتەوە. (بۆ فێرخوازانی سەرەتایی و ناوەندی)

بەشی دووهەم :بۆ ئامێری عوود بە شێوەی زانستی لە سەر پەیژەی عەجەمی "دۆ".

کتێبی سێهەم

گۆرانییەکانی مۆسیقای کوردی

٥٠ گۆرانیی فۆلکۆری کوردی

لە سەر دوو وردە پەیژەی نەوا و مۆحەیەر کە لە پەیژەی بەیاتە و بەیاتیش بەشێکی گەورە لە سەر پەیژەی ڕاستە .

هەر گۆرانی دابەش کراوە بە چوار بەش و دووبارە دەبێتەوە و هەر ڕایەک بەم شێوانە.

بەشی سەرەتایی: بۆ ئامێری دیوان و بۆ گشت ئامێرەکانی ڕۆژهەڵاتی (کە ڕۆبعە تۆنیان بێت) لە سەر پۆزۆسیۆنی یەکەم دەگونجێ و لەسەر پەیژەی بەیاتی "لا" نووسراوەتەوە (بۆ فێربووانی سەرەتایی و ناوەندی)

بەشی دووهەم :بۆ ئامێری دیوان لە پۆزۆسیونی دووهەم "دا" بەشێوەی زانستی لە سەر پەیژەی بەیاتی "لا".

بەشی سێهەم: لە سەر پۆزۆسیۆنی یەکەم "دا "نووسراوە بەڵام بەشێوەی پڕۆفێشناڵ و بۆ پڕۆڤەیەکی دەست و پەنجە دەبێت لە سەر ئاکۆردگیرییەکان و تکنیکەکان لە گۆرانییەکاندا لەسەر پەیژەی بەیاتی "لا"

بەشی چوارم: لەسەر پۆزۆسیۆنی دووهە "م دا" بەشێوەی زانستی و ئاکادیمیانە نووسراوە بۆ فێربووانی پڕۆفێشناڵ و مامۆستایانی دیوان لە بەیاتی "لا".

کتێبی چوارەم

باسی ئەم کتێبە

گۆرانییەکانی مۆسیقای کوردی

٥٠ گۆرانیی فۆلکۆری کوردی

لە سەر دوو وردە پەیژەی نەوا و مۆحەیەر کە لە پەیژەی بەیاتە و بەیاتیش بەشێکی گەورە لە سەر پەیژەی ڕاستە.

هەر گۆرانی دابەش کراوە بە دوو بەش ودووبارە دەبێتەوە و هەر ڕایەک بەم شێوانە.

بەشی سەرەتایی: بۆ ئامێری عوود و بۆ گشت ئامێرەکانی ڕۆژهەڵاتی (کە ڕۆبعە تۆنیان بێت) لە سەر پۆزۆسیۆنی یەکەم دەگونجێ و لەسەر پەیژەی بەیاتی "ڕێ "نووسراوەتەوە (بۆ فێرخوازانی سەرەتایی و ناوەندی)

بەشی دووهەم: بۆ ئامێری عوود لە پۆزۆسیونی یەکەم "دا" بەشێوەی زانستی لە سەر پەیژەی بەیاتی "ڕێ" بۆ ژەنیارانی پڕۆفێشناڵ و مامۆستایان.