کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسەر و کەسایەتییەکی ئەدەبی لە ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد

12:46 - 10 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستا "ئەحمەد نەسروڵڵازادە" نووسەر و کەسایەتی ئەدەبیی ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا "ئەحمەد نەسروڵڵازادە" کوردیزان و ڕۆماننووسێکی بە توانا بووە و ڕۆمانی "گەلاوێژ"ی ساڵی ١٣٩٤ لە چاپ داوە کە ڕۆمانێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆمانتیکە.

ڕۆمانێکی دیکەی ناوبراویش ئامادەی چاپە بەڵام مەرگ مەودای نەدا چاپی ڕۆمانەکەی ببینێ.

 مامۆستا "ئەحمەد نەسروڵڵازادە" ساڵی ١٣٤٤ـی هەتاوی لە گوندی "گۆڵێـ"ـی سەر بە شاری ڕەبەت لەدایک بووە و هەر لەو گوندە گەورە بووە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ـی پووشپەڕ کۆچی دوایی کرد.