کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسەران فرۆشیاری بەرهەمەکانی خۆیانن

11:55 - 6 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: لاوێکی نووسەری سنەیی، بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم، کتێبی شێعرەکانی لەسەر شەقام دەفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری سنە، لاوێکی سنەیی بە ناوی "وریا سەیفی"، تەمەن ٣٣ سالە، کتێبی شێعرەکانی خۆی بە ناوی "نقشەی شوور نهانی"، کە بە زمانی فارسی نووسراوە و لە ١٢٣ بەرهەم پێک هاتووە، لەسەر شەقامەکان بۆ فرۆشتن داناوە.

سەیفی لەسەر تابلۆیەک بە زمانی فارسی نووسیویەتی: "نووسەری ئەم کتێبە خۆمم تکایە پشتیوانیم بکەن" و لە پێش کتێبەکانی دایناوە و هیوادارە کە خەڵک بەرهەمەکانی بکڕنەوە و پشتیوانیی لێ بکرێت.

ناوبراو، بە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاندووە، شۆرای شار چەند ڕۆژ پێش بەڵێنیی داوە کە ژمارەیەک لە کتێبەکانم بکڕێت، بەڵام هەتاکوو ئێستاش ئەو کارە نەکراوە.

بە هۆی جێگیربوونی سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوەی کەلتووری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، خەڵکی کورد ناچار دەبن دەردەکانیان بە زمانی بێگانە بنووسنەوە و ئەو ڕێژیمە بە پەراوێزخستنی نووسەران و خاوەن بەهرەکانی کورد، هەوڵی دامرکاندنی ئەو دەرده نهێنییانەش دەدەن کە لەو بوارەوە هەوڵی دەربڕینی زامە شاراوەکانیان دەدەن.