کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوینەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی قایمقامی کۆیەدا بەشداریی کرد

11:01 - 3 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەک بۆ هه‌ماهه‌نگی، هاوكاری و خزمه‌تگوزاریی شاری كۆیه‌ و ناحییه‌كانی، له‌ دیوانی قایمقامی قه‌زای كۆیه،‌ بە بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.

نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی، هاوكاری و خزمه‌تگوزاریی شاری كۆیه‌ و ناحییه‌كانی، له‌ دیوانی قایمقامی قه‌زای كۆیه‌ به‌شداریی كرد.

لەو كوبوونەوەيەدا نوێنەرى حيزبى دێموكرات باسى پيداويستييەكانى خزمەتگوزاریی كەمپی  نيشتەجێبوونى بنەماڵەكان، قوتابخانەى تيكەڵاوى ڕۆژهەڵات، نەخۆشخانه‌ی ئازادى و خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی كرد.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ سه‌رپه‌ر‌ستیی مامۆستا ''یووسف''، قایمقامی قه‌زای كۆیه،‌ به‌ڕێوه‌ چوو.