![](/weney-mallperr/12448.jpg)
کوردستان میدیا: ماڵپه‌ڕی یانه‌ی هه‌واڵنێرانی ڕێژیم له زاری پی ئار نیوز وایه‌ر نووسیویه‌تی: ٧٠ نوێنه‌ری پارلمانی فه‌رانسه له حیزبه جیاوازه‌كانی ئه‌م وڵاته، ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ركردووه و له‌وێدا داوایان له پاریس كردووه مافی مرۆڤ بكاته بنه‌مای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
نامه‌ی نوێنه‌رانی فه‌ڕانسه‌وی له كۆنفرانسی مه‌جلیسی ئه‌م وڵاته‌دا كه له لایه‌ن كومیته‌ی پارلمانیی ئێرانی دێموكراتیكـه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ، بۆ هه‌مووان خوێندرایه‌وه. ئه‌م نوێنه‌رانه داوایان له پاریس كردووه به هه‌مان شێوه كه فه‌ڕانسه له ڕه‌وتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ناوكی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆ بووه، له قۆناغی جێبه‌جێ كردنی خاڵه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ش ده‌ورێكی به‌رچاو و ئه‌رێنی بگێڕێ.
له‌م نامه‌یه‌دا داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كراوه به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا له‌هه‌مبه‌ر ئێران پێداچوونه‌وه بكات، ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن کە ئێران ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا و ناتوانرێ له‌سه‌ر بنه‌مای بژارده‌ی دیپلۆماتیك متمانه به‌و وڵاته بكرێت. له به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه، پاڵپشتیی ئێران له به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه، حیزبۆڵڵا له لوبنان، ئه‌نسارۆڵڵا له یه‌مه‌ن، لایه‌نگیرییه‌كانی ئه‌م وڵاته له شه‌ڕی فه‌له‌ستین و ئیسڕاییل، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری عێراق و ... هه‌موویان نیشانه‌یه‌كن له ڕۆڵ و ده‌وری تێكده‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤییندا.
له ڕاگه‌یه‌نروای ٧٠ نوێنه‌ری پارلمانی فه‌ڕانسه‌دا، هێما كراوه بۆ سزای ئێعدام له ئێران‌دا و ئه‌م نوێنه‌رانه داوایان له یه‌كییه‌تی ئورووپا كردووه گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌یكه كۆتایی به شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان بێنێ. بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا یه‌كێك له سه‌رچاوه گرینگه‌كانی نیگه‌رانیی له‌م وڵاته‌دایه. له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی حه‌سه‌ن ڕووحانی ژماره‌ی ئێعدامه‌كان زیادیان كردووه و زیندانه‌كانی ئێران زیاتر له ڕابردوو پڕ بووه له به‌ندكراوانی سیاسی. هه‌ر بۆیه ده‌بێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕین له‌هه‌مبه‌ر سه‌فه‌ری داهاتووی حه‌سه‌ن ڕووحانی بۆ پاریس.
ڕووحانی ١٤ی نوامبر هاوبه‌ری ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌چێته پاریس و دواتریش به‌ره‌و ئیتالیا سه‌فه‌ر ده‌كات.