کوردستان میدیا: هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئۆتریش لە سەردان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی شەڕ و دەرگیری نێوان هێزی پێشمەرگە و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی کرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئۆتریش، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی د‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی میزی ئێران، د. ئوسکار ڤووستینگه‌ر کۆبووه‌وه.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا باسێکی گشتی سه‌باره‌ت به ساڵیک پاش ڕێککه‌وتنی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕێژیمی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ڕێژیم له لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبه‌وه هاته ئاواره.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پاش ئه‌م ڕێککه‌وتنه بارودۆخی ئیران هیچ چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی ئه‌رێنی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. له باری ئابووریه‌وه خه‌ڵکی ئێران وه‌ک ساڵانی پێشوو له بارودۆخێکی خراپ دان.
له باری سیاسییه‌وه گۆشاره‌کان بۆ سه‌ر جیابیران نه‌ک هه‌ر که‌م نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵکوو زۆر زیادیشیان کردووه. به‌ڵام له‌و‌ه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که ڕێژیم هه‌ست به چه‌شنێک گارانتی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ش سیاسه‌تی سه‌رکوت له ناوخۆ و خرابکاری و ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌که درێژه پێ ده‌دات.
دواتر هیوا به‌هرامی، نوێنەری حیزبی دێموکرات باسێکی تێر و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات کرد و له‌و باسه‌دا وێڕای ئاماژه به سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکرات، باسی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کرد.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات هەروەها گوتی: ئێمه پاش ٢٠ ساڵ ئاگربه‌ستی نافه‌رمی به‌و ئاکامه گه‌ییشتین که ڕێژیمی ئێران چالاک نه‌بوونی کادر و پێشمه‌رگه‌ی ئێمه به لاوازی و نه‌توانین به حێساب دێنی.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه ڕێژیم هه‌موو ڕێگاکانی دیکه‌ی داخستووه و مه‌جالی دیکه بۆ هه‌ڵسوووکه‌وتی ئێمه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا نه‌هێشتووەته‌وه.
بەهرامی هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه دا که کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆیانه له وڵاتی خۆیان کوردستان، کاری سیاسی و ڕێکخستن بکه‌ن. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێک ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ڕێژیم، ده‌بێ به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
نوێنه‌ری حێزبی دێموکرات وێڕای باسی تۆپبارانکردنی ناوچه سنووریه‌کانی نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه و برینداربوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سڤیل، باسی ئه‌وه‌ی کرد که ڕێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستان و هێرش بو بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات ده‌کات و به پێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه هه‌مانه به دوور نابینین ئه‌و کاره بکات.
هیوا به‌هرامی هەروەها گوتی: چاوه‌ڕوانین که وڵاتانی دێموکراتیک و ئه‌حزاب و ڕێکخراوه‌کانی دۆستمان له وه‌ها کاتێکدا ئیدانه‌ی ڕێژیمی ئێران بکه‌ن بێده‌نگ نه‌بن.
دواتر د. ڤوستینگه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕوانگه‌ی حکوومه‌تی ئۆتریشی سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی ئێران و پرسی کورد له‌و وڵاته خسته ڕوو. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ناوبراو گوتی: جێگای داخه که‌وا له ماوه‌ی بیست ساڵی پێشوودا ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌وڵی سیاسی بو چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه نه‌داوه و ئێستا دیسان تفه‌نگه‌کان قسه ده‌که‌ن.