![](/weney-mallperr/12667.jpg)
كوردستان میدیا: مێهدی كووچكزاده، نوێنه‌ری تاقمی ئۆسوولگه‌راكان له مه‌جلیسی ڕێژیم‌دا، وێڕای ده‌مه‌قاڵه له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی و لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی مه‌جلیس دانی به‌م ڕاستییه‌دا نا كه وێڕای به‌رزه‌فڕییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم، له ئێران‌دا خه‌ڵك له تاوی برسیه‌تی ناچار به گه‌نده‌ڵی ئیخلاقیی ده‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی دیگه‌ربان، نابراو له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز كاتێ كه عه‌لی لاریجانی له‌گه‌ڵ داواكاری ڕوونكردنه‌وه‌ی ناوبراو له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێدابردنی ١٧٠٠ ته‌ن په‌تاته دژایه‌تی كرد، وتی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ.
مێهدی كووچكزاده وتوویه‌تی سه‌رۆكی ته‌عاونیی گونده‌كانی پارێزگای فارس ١٧٠٠ تن په‌تاته‌ی بۆ پێش‌گرتن به دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی، تێدابردووه و چاڵی كردووه كه ئه‌م كرده‌وه‌یه نموونه‌هه‌ڵگرتن له ئابووری سه‌رمایه‌دارییه.
كووچكزاده له‌به‌رامبه‌ر لاریجانیدا وتی: له وڵاتێكدا كه خه‌ڵك به هۆی برسیه‌تی تووشی گه‌نده‌ڵی ئیخلاقی ده‌بن، كام ویژدان ئیزن ده‌دات به خۆی تا ١٧٠٠ ته‌ن په‌تاته تێدا ببات؟
له درێژه‌دا كووچكزاده به‌شێوه‌یه‌كی تووڕانه و كاتێك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ستیه‌وه بوو هاواری ده‌كرد، ده‌ست له كار ده‌كێشمه‌وه، پاشان چووه به‌رده‌می لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و داوای ده‌س له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه له به‌ره‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشییه‌كانی ڕێژیم، هه‌ندێك له نوێنه‌ران به خستنه به‌ر باسی كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، خۆیان بۆ ئاماده‌بوون له خولی داهاتووی مه‌جلیسدا ئاماده ده‌كه‌ن.