کوردستان میدیا: نوێنه‌رێکی پارلمانی عێراق وێڕای هوشداری به ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی عێراق بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان گوتی، ماوه‌ی که‌متر له یه‌ک ساڵ حکوومه‌تی عێراق هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌رێم.
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی پارلمانی عێراق گوتی: هه‌ندێک زانیاریی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی عێراق بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌به‌سه‌ر ده‌ست دایه، که ناتوانێ بڵاویان بکاته.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی پارلمانی عێراق به حه‌وتوونامه‌ی رووداوی گوتووه: قسه‌کانی لیکدانەوەی سیاسی نییه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌گه‌لێکی دیتراو ئه‌و شتانه ده‌خاته روو.
ناوبراو تێکه‌ڵ به ورده‌کارییه‌کان نه‌بووه و ده‌ڵێت: هه‌ندێ پرس پڕ مه‌ترسییه و ناکرێ له راگه‌یه‌نه‌کاندا بلاو بکرێنه‌وه.
حاکم شیخ له‌تیف، ئه‌ندام پارلمانی عێراق سه‌ربه فراکسیۆنی گۆڕانه و ئه‌و فراکسیۆنه‌ش نامه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی متامه‌ی له مالیکیی واژۆ نه‌کرد.
ناوبراو په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که حکوومه‌تی نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هێرش ده‌کاته هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام رێکه‌وته‌که‌ی به وردی نازانێت، ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانێ که ئه‌م هێرشه هه‌تا یه‌ک ساڵی دیکه ناخایه‌نێت.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی پارلمانی عێراق به رووداوی گوتووه: ئه‌و کۆمیسیۆنه له گرێبه‌سته‌کانی نووری مالیکی بۆ کڕینی چه‌کوچۆڵ، هیچ زانیارییه‌کی نییه.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌رتشی عێراق ئێستا ٥٠٠ هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه که له‌ژێر فرمانی نووری مالیکی دان، و له‌م ژماره‌یه‌دا ٧٠% شیعه، ٢٥% سوننه و ته‌نیا ٥% کوردن.
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگری له پارلمانی عێراق باسی له که‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی کورده‌کان له ئه‌رتشی عێراق له ١٩%ـه‌وه بۆ ٣% کردووە و ده‌لێت ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وام له که‌م بوونه‌وه دایه.
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو