![](/weney-mallperr/2734.jpg)
کوردستان میدیا: نوێنه‌رێکی مه‌جلیس رایگه‌یاندووه که پاشکه‌وتی ده‌وا و دەرمانی ئێران هه‌تا دوو مانگی دیکه کۆتایی پێ دێت و وه‌زیری بێهداشت و ئهحمهدینژاد نازانن ئه‌رزی ته‌رخان کراو بۆ ده‌وا و ده‌رمان، چیی لێ هاتووه.
ره‌سووڵ خزری ئه‌ندامی کومیسیۆنی بێهداشت و ده‌رمان مه‌جلیس له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی خانه ملت، بارودۆخی دا‌و و ده‌رمانی له ئێران به قه‌یراناوی وه‌سف کردووه و گوتوویه‌تی: به‌گوێره‌ی ستاندارده‌کانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان کۆگه داروویییهکان، ده‌بێ بۆ شه‌ش مانگی داهاتوو پاشکه‌وتی هه‌بێ، به‌ڵام راپۆرته‌کانی رێکخراوی خواردن و ده‌وا و ده‌رمان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که پاشکه‌وته‌کان که‌می کردووه به جۆرێک که هه‌تا دوو مانگی داهاتوو کۆتایی به‌و پاشکهوتانه دێت.
رێکخراوی خورادن و دوا و ده‌رمان، که ئه‌و نوێنه‌ری مه‌جلیس پشتی به راپۆرته‌که‌ی به‌ستووه، ئۆرگانێکه که‌له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی بێهداشتدا چالاکی ده‌کات.
ناوبراو به‌ربه‌سته‌کانی دانی پاره به کۆمپانیا ده‌ره‌کییه‌کان به‌هۆی گه‌رمارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی، به هۆکاری سه‌ره‌کیی که‌میی هاورده‌ی ده‌وا و ده‌رمان بۆ ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
پاش توندتر کردنه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌کان بۆ سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه به‌هۆی چالاکی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی و گوشار بۆسه‌ر بانکه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌مه‌ڕ راگرتنی ئاڵوێری بازرگانی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران، زۆربه‌ی به‌شه‌کانی له ناوخۆی ئێران به‌هۆی که‌می ئه‌رز و هه‌روه‌ها کێشه‌ی راگواستنی پاره، له‌گه‌ڵ قه‌یران به‌ره‌وڕوو بوونەتەوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مه‌رزیه وه‌حیدی ده‌ستجردی وه‌زیری بێهداشتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێکی ده‌وڵه‌تیی رێژیم، رایگه‌یاندووه، هیچ زانیارییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌رزی ونبووی ته‌رخان کراو بۆ دا‌و و دەرمان نییه.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له زاری وه‌زیری بێهداشته‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، که ٢،٥ میلیارد دولار ئه‌رز بۆ هاورده کردنی دەرمان ته‌رخان کراوه که له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٦٠٠ میلیارد دۆلاری دابین کراوه.