کوردستان میدیا: نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری ژنێڤ پێکهاتوو لە بابان ئەلیاسی و عادڵ ئەلیاسی لە کۆبوونەوەی شوورای ئینترناسیۆنال سوسیالیست‌دا بەشداریان کرد.
ڕۆژی هەینی ڕێكەو‌تی ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له مه‌قه‌ڕی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووەكان له شاری ژنێڤ له وڵاتی سویس، كۆبوونه‌وه‌ی شوڕای ئینترناسیونال سۆسیالیست به‌ڕێوه چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، شاندێکی حیزبی دێموکرات پێكهاتوو له بابان ئه‌لیاسی و عادل ئه‌لیاسی، به‌شدار بوون.
بابه‌ته‌كانی کۆبوونەوەی ئینترناسیۆنال سوسیالیست، سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی بوون:
وڵام دانه‌وه‌ی شیاو بۆ قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌م قۆناخه، داكۆكی و پاراستنی دێموكراسی، پشتیوانی له تێكۆشان بۆ ماف و ئازادییه‌كان له‌و جێگایانه‌ی مه‌ترسیان له سه‌ره، كاركردن بۆ نه‌هێشتنی نایه‌كسانی و به‌شداری‌كردن له‌و هه‌وڵانه‌ی كه كۆمیسیۆنه‌كانی ئینترناسیۆنال سوسیالیست له‌م په‌یوه‌ندیه ده‌ی دا.
کۆبوونەوە، سه‌ره‌تا به قسه‌كانی جۆرج پاپاندریۆ سه‌رۆكی ئینترناسیۆنال سوسیالیست ده‌ستی پێ كرد.
له باسه‌كه‌یدا ناوبراو، ئاماژه‌یدا به پرسی به جیهانی بوون و هاوكات، به‌هێزبوونی هه‌ستی ناسیۆنالیزم. ئه‌وان، ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كیه‌تیی ئو‌رووپا، وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزم له نێو وڵاتانی ئو‌رووپا هێنایه‌وه. به‌ڵام جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئینترناسیۆنال سوسیالیست جیهانی بیر ده‌كاته‌وه.
پاشان ئایاڵا سكرتیری گشتیی ئینترناسیۆنال سوسیالیست ئاماژه‌ی به دۆخی ئێستای ئینترناسیۆنال سوسیالیست کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ساڵانی داهاتوودا، یه‌كێک له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، كار كردنه دژی نایه‌كسانی.
هەروەها، مایکل مولێر نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
باسی لەوە كرد بۆ دابینكردنی هه‌ر گه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام: ده‌بێ به پرسی ئاشتی و گه‌شه و مافه‌كانی مرۆڤ گرنگی بدرێت.
شاندی حیزبی دێموکرات كه له پانیل به‌شدار بوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا، باسی ڕاسانه‌وه و مێتۆدی نوێ خه‌بات له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، حزووری كادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات له نێوخۆ، هۆكاره‌كانی ئه‌م میتۆده خه‌باته، هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كه‌مپ و بارگاکانی حیزبی دێموکرات، ئه‌زموونی حیزبی دێموکرات له‌و په‌یوه‌ندیه و ڕاكێشانی سه‌ره‌نجی ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی كوماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی حیزبی دێموکرات له كوردستانی باشوور ناوه‌ڕۆكی باسی نوێنه‌رانی حیزبی دێموکرات بوون.
جیا له پێشكه‌ش كردنی وتاره‌كه، شاندی حیزبی دێموکرات، ڕاسته‌وخۆ لەگەل چه‌ندین شاندی به‌شداربوو لەو کۆنگرەیەدا دیداریان کرد و به نووسراوه، له سه‌ر بارودۆخی نوێ له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات زانیاریان پێدان.
شانده كورده‌كانی به‌شدار له‌و شوورایه، گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد كه تێیدا داوا له ئینترناسیۆنال سوسیالیست بكرێ پشتیوانی له مافه ڕه‌واكانی بزاڤی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار بەشی كوردستان بكا.
له پانیلی ڕۆژی یه‌كه‌می شوورادا، نوێنەرانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان بارودۆخی كوردی به‌شه‌كانیان به وردی باس كرد

بەشداری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری ژنێڤ لە کۆبوونەوەی ئینترناسیۆنال سوسیالیست‌دا