کوردستان میدیا: نوێنەرانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و نوێنه‌رایه‌تیی کانتۆنه‌کانی کوردستانی ڕۆژئاوا له شاری سلێمانی دێدارێکیان پێک هێنا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەزبەزر، هه‌یئه‌تێکی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی و پشتیوانیی خەڵك و حیزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاری، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی کانتۆنه‌کانی ''ڕۆژئاوا''یان له شاری سلیمانی کرد و له لایه‌ن نوێنەری كانتۆنەكانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان، ''مەسعوود حەسۆ''، پێشوازییان لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا، دوایین دۆخ و پێشهاتەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا، هه‌ڵوێستی خەڵكی چوار پارچەی کوردستان سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیه و پشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات له کوردستانی ڕۆژئاوا هاتە بەر باس.
له‌م چاوپێکەوتنەدا، نوێنەرانی کوردستانی ڕۆژئاوا سپاسی هه‌ڵوێستی خەڵكی ڕۆژهەڵات و ناوەندی هاوكارییان كرد كە بەبێ گوێدان بە گوشاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە سەرەتای هێرش بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوا، لەسەر خەت بوون.
لەم دانیشتنەدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌کڕیزی و هاوکاریی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمنانی كوردیان کرده‌وه و بە ئامادەبوونی ڕاگەیاندنەكان، پرێس كۆنفڕانسێك لەو پەیوەندییەدا بەڕێوەچوو.