کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا لەسەرهەوڵە " تێرۆریستییەکانی ئێران" کۆ بوونەوە

12:42 - 14 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ١٣ ڕەشەمە بەشێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئامریکا سەبارەت بە ڕەشنووسی مەحکوومکردنی " پێشێڵکاریی مافی مرۆڤ و هەوڵە تێرۆریستییەکانی ئێران" بە شێوەی خوازەکی (مجازی) کۆ بوونەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا ٢٤ نوێنەری ئەندام مەجلیسی نوینەرانی ئامریکا پێکهاتوو لە دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکڕاتەکان سەبارەت بە گرینگیی پشتیوانی لە "ئیرانێکی سێکۆلار و بی چەکی ئەتۆمی" قسەیان کرد.

"تام مەک کلینتاک" نوێنەری کۆماریخواز و ئەندام مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە وتارەکەی خۆی ڕوو لە پێکهێنەرانی ئەو کۆبوونەوەیەدا وتوویەتی: "ئەمن وڵاتەکەم هان دەدەم هەتا بۆ داخوازییەکانی ئێوە گوێ ڕاگرێت".

لەو ڕەشنووسەدا باس لەوە کراوە وڵاتی ئێران لە ڕابردوو و ئێستادا پشتیوانی لە تێرۆریزم کردووە و حاشا لە پێشێڵکاریی مافی مرۆڤ دەکات.

ئەو کۆبوونەوەیە لە حاڵێکدایە کە گرژی نێوان ئێران و ئامریکا سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران قووڵتر بووەتەوە.