کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری تایبەتی ئامریکا وتوویەتی ئاخوندەکانی ئێران هەڕەشەیەکن بۆ سەر ئاشتیی جیهان

18:49 - 12 خەرمانان 2720

''ئیلان کار'' نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کاروباری تاوتوێ و بەرنگاری دژی جوولەکه، ڕۆژی سیشەممە ١١ی گەلاوێژ،  لە تویتێری خۆیدا نووسیوتی: ''ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بنەماڵەی سەرکۆماری ئامریکا وەکوو ''هۆکاری پیسیی جوولە'' ناوی لێ دەبات. ئەم ئاخوندانە هەڕەشەیەکن بۆ سەر ئاشتیی جیهانی و هەروەها بۆ سەر عەرەب و جوولەکە و خەڵکی ئێران مەترسیدارن''.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە ڕێژیمی ئێران خووی تێرۆر و دژە جوولەکەیی هەیە و ئەمە کارێکی شێتانەیە ئەگەر وڵاتێک بەنیسبەت گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئەو ڕێژیمە دژایەتی بکات.

لە دوای ئەوەیکه هەوڵەکانی ئامریکا بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ڕێژیمی تاران بە ئەنجام نەگەیشت، "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا فەرمانی دا کە میکانیزمی ماشە دژی ئەو ڕێژیمە چالاک بکرێتەوە.

هاوکات ''مایک پۆمپێئۆ'' وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ جەختی کردەوە کە ئامریکا لە ڕێکەوتی ٢٠ی سێپتامبر، گەمارۆ نیونەتەوەییەکان دژی ڕێژیمی ئێران وەگەڕە دەخاتەوە.