کوردستان میدیا: ئارەش ساڵح نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا سەردانی دەفتەری سێناتۆر مەککەینی کرد و لەگەڵ ڕاوێژکاری کارووباری دەروە کۆ بووەوە.
لەم چاوپێکەتنە دا ئارش ساڵح تیشکی خستە سەر ئەو گۆڕانکرایانەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هاتوونەتە ئاراوە و گوتی کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی داوەتە کەمپەینێکی نوێی فرە ڕەهەند.
ئارش ساڵح هەروەها گوتی کە ئەم کەمپەینە نوێیەی حیزبی دێموکرات پاش بە ئەنجام گەیشتنی وتووێژە ناوەکییەکان بەو مانایەیە کە گەلانی ئێران گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە پێویستە هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان چڕ تر بکەنەوە و حیزبی دێموکراتیش لەبەر ئەو ڕۆڵە پێشەنگەی کە هەیەتی بە پێویستی زانیوە یەکەم هەنگاو هەڵگرێت.
هەروەها ئەمە بەو مانایەیە کە ئێمە سوورین لەسەر ئەو باوەڕەمان کە چارەنووسی گەلەکەمان تەنیا لە ناو دڵی گەلی خۆمانە و بە دەستی گەلی خۆمان دیاری دەکرێت.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەگەرچی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لابی سەر بەو ڕێژێمە دەیهەوێت وا پیشان بدات کە ئێران دووڕگەیەکی ئەمن و ئاسایشە بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی لە ئەمڕۆی ئێران بەدی دەکرێت زیاتر سەرکوت و زۆڵم و زۆرە.
ئارش سالح هەروەها گوتی کە ئەو نەزمەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە زەبری سەرکوت دەیپارێزێت مەحکووم بە لەناو چوونە لەبەر ئەوە ئەو نەتەوانە کە لەو جوغرافیایە دەژین لە ڕاستیدا ئەو نەزمە بە عادڵانە نازانن.
ساڵح هەورەها گوتی کە نەبیستنی دەنگی سەرهەڵدان بەو مانایە نیە کە کۆمەڵگا مردووە بەڵکوو بەو مانایەیە کە ئێران دەنگی کۆمەڵگای کپ کردووە و کۆمەڵگای نێونەتەوەییش توانای ئەوەی نیە کە گوی بۆ ئەو دەنگە کپ کراوە راگرێت.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژە دا گوتی کە سێناتۆر مەککین بە دڵنیایەوە حیزبی دێموکرات بە باشی دەناسێت و دەزانێت کە ئەو حیزبە بەو مێژوو و ڕابردوویە کە هەیەتی هەموو کات خوازیاری ئاشتیە بەڵام ئێمە ناتوانین گەلەکەمان لە بەرگری لە خۆی بە تەنیا بێڵێن.
لەو پێوەندییەدا، مۆڵی کارپینێتێر ڕاوێژکاری سێناتۆر مەککین بۆ کارووباری دەرەوە هەروەها بە ئاماژە بە رابردووی پێوەندیەکانی حیزبی دیموکرات لەگەڵ سێناتۆر مەککین گوتی کە ئێمە بە دڵنیایەوە لەگەڵ زۆرێک لە باسەکانی ئێوە هاوڕاین. هەروەها مۆڵی گوتی کە لە ڕاستیدا سێناتۆر مەککین ئاگاداری کارووباری ئێران هەیە و پەرۆشی ڕەوشی مافی مرۆڤ هەیە لە و وڵاتەدا هەروەها گوتی کە بە کردەوەش لە پێناو ئەو نیگەرانیانە بە بەردەوامی کاری کردووە بۆ دەکات.