کوردستان میدیا: \'\'هیوا به‌هرامی\'\'، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئۆتریش، لە سه‌ردان بۆ پارلمانی ئه‌و وڵاته کۆمه‌ڵێک بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری به ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خستە بەر باس.
ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه ڕێکەوتی ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هه‌تاوی، \'\'هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئۆتریش، سه‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له‌گه‌ڵ خاتوو تانیا ویندبووشلێر وتەبێژی نێونه‌ته‌وه‌یی فراکسیۆنی پارتی سه‌وز و خاتوو کلاودیا شتاندلێر ڕاوێژکاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییی پارلمان چاوپێکه‌وتنی کرد.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا کۆمه‌ڵێک بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران گوتی، له باری ئابوورییه‌وه خه‌ڵکی ئێران وه‌ک ساڵانی پێشوو له باروودۆخێکی خراپدان وئه‌وه‌ی ئه‌وان به لابردنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان چاوه‌ڕێیان ده‌کرد، تا ئێسستاش نه‌هاتووەته دی.
له باری سیاسیشه‌وه گۆشاره‌کان بو سه‌ر جیابیران نه‌ک هه‌ر که‌م نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵکوو زۆر زیادیشیان کردووه و فه‌زای سیاسیی ئێران به گشتی فه‌زایەکی نائارامه و ئه‌مه به تایبه‌ت له کوردستاندا زۆر دیارترە، چوونکه فه‌زاکه به ته‌واوه‌تی ئه‌منییه‌تی کراوه‌تەوە.
دواتر هیوا به‌هرامی باسێکی تێر و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات کرد و له‌و باسه‌دا وێڕای ئاماژه به سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکرات، باسی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی کرد و لەو بارەیەوە نوێنه‌ری حیزب گوتی، ئێمه پاش ٢٠ ساڵ ئاگربه‌ستی نافه‌رمی به‌و ئاکامه گه‌ییشتین که پێویسته ئاڵوگۆڕ به سه‌ر شێوه‌ی خه‌باتماندا بهێنین، یان باشتر بڵێم له هه‌موو پۆتانسییەله‌کان که‌ڵک وه‌رگرین.
به‌هرامی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا گوتی، ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکرات ڕه‌ساله‌تێکی مێژووییمان له سه‌ر شانه و ئه‌ویش به ئاکام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته. بو ئه‌مه‌ش ئاماده‌ین هه‌ر چه‌شنه نرخێک بده‌ین.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات وێڕای باسی تۆپبارانکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی نێوان کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وباشوور له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه و برینداربوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی سڤیل، باسی ئه‌وه‌ی کرد که ڕێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستان و هێرش بوسەر بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات ده‌کات و به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه هه‌مانه، به دوور نابینین ئه‌و کاره بکات.
به‌ڕێز خاتوو ویندبوشلێر وێڕای پشتگیریی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای خۆی بۆ مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌لی کورد له هه‌موو بەشە‌کانی کوردستان، گوتی که هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌بێ بزانن که پرسی کورد ته‌نیا ڕێگاچاره‌ی سیاسی هه‌یه و به سه‌رکوت کردن نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵکوو ده‌بێته هۆی قه‌یرانی گه‌وره و مه‌ترسی له سه‌ر گیانی مرۆڤه‌کان وکۆمه‌ڵگا دروست ده‌کات.
ناوبراو هەروەها گوتی که له ڕێگای جوراوجوره‌وه ئاگایان له بارودۆخی ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه و به وردی چاوه‌دێری ده‌که‌ن و هه‌رکات پێویست بکات، هه‌ڵوێستی شیاویان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کان ده‌بێت.