کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمی لە جێژنی سی ساڵەی دامەزرانی ناوەندیی ئەرشیڤ و بەڵگەنامە نەتەوەیییەکانی بلژیک لە شاری ئانتوێرین بەشداری کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، جەمیل فەتحی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک لە جێژنی سی ساڵەی دامەزرانی ناوەندیی ئەرشیڤ و بەڵگەنامە نەتەوەییەکانی فلامان لە شاری ئانتوێرین بەشداری کرد.
ئەو رێوڕەسمە تایبەتە بە بەخێرهاتنی بەشدارن لەلایەن کارین هێرمانس دەستی پێکرد و پاشان ناوبراو لەسەر هۆکارەکانی دامەزرانی ئەو ناوەندە باسێکی پێشکەش کرد.
دواتر لە پانێلێکدا کە تێیایدا چەندین مامۆستای زانکۆ و مێژووناس قسەیان کرد، باس لە سەرهەڵدانی بیرۆکەی نەتەوایەتی لە فلامانەکان، لە سەرەتای سەربەخۆبوونی وڵاتی بڵژیک هەتا ئەمڕۆ کرا.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا دیرک رۆختووس وەک بەرپرسی نوێی ناوەندیی ئەرشیڤ و بەڵگەنامە نەتەوەیی فلامان بە بەشداربووان ناسێندرا، ناوبراو دۆستی کورد بەگشتیی و دۆستی تایبەتی حیزبە کە پێشتر سەربە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی حیزبی یەکیەتی فلامان\'\' بوو.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی حیزبەوە پێرۆزبایی لە ناوبراو کرد.
نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە کۆتایی مەڕاسمەکەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ چەندین کەسایەتی و ئەندام پارلمان کە بەشداریی رێوڕەسمەکە بوون ئەنجام دا و سەبارەت به بارودۆخی هەنووکەیی کوردستان قسەیان کرد.
پیتێر د رۆڤر ئهندام پارلمانی ههرێمی و فیدراڵی، سهربه حیزبی یهکیهتی نوێی فلامان که ماوهیهک له مهو پێش له پارلمانی فلاندرێن، \'\'زۆهال دێمیر کچه کوردی پارلمانتار له پارلمانی فیدراڵ و سهربه حیزبی یهکیهتی نوێی فلامان\'\' و نێلی ماێس سیاسهتمهدار و ئهندام پارلمانی ئورووپا سهربه فراکسیۆنی سپیرید که فراکسیۆنێکی بچووکی ناو پارلمانی ئورووپایه لە کەسایەتییانە بوون لە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵیان چاوپێکەوتنی کرد.

جەمیل فەتحی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک