کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئوتریش له‌گه‌ڵ سکرتێری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیال دێموکراتی ئه‌و وڵاته چاوپێکەوتنی کرد.
ڕۆژی هه‌ینی، ڕێکه‌وتی ١٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئۆتریش سه‌ردانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و لەگەڵ کارل دووفیک، سکرتێری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پارته کۆ بووە.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به ئێران و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ، له‌وانه بارودۆخی سیاسی - ئابووری ئێران پاش ڕێککه‌وتنی نیوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئێران، بارودۆخی زۆر تایبه‌تی کوردستان و هه‌رچی زیاتر ئه‌منییه‌تی‌کردنی فه‌زای سیاسی و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان باسیان لێوه کرا.
هیوا به‌هرامی سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئێران گوتی: کۆماری ئێسلامی بو مانه‌وه‌ی خوی ئاماده بوو گه‌وره‌ترین پاشه‌کشه به‌رانبه‌ر به وڵاتانی زلهێز بکات، به‌ڵام له په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا ئاماده‌ی هیچ نه‌رمی نواندنێک نیه. به‌هرامی هه‌روه‌ها گوتی: فه‌زای سیاسی داخراوی ئێران مه‌جالی هه‌ناسه‌کێشانی بو جیابیران نه‌هێشتووەته‌وه. له باری ئابووریشه‌وه باروودۆخه‌که وه‌ک ساڵانی پێشوو له ئاستێکی زۆر خراپ دایه. خه‌ڵک چاوه‌ڕێ بوون به‌رجام باروودۆخیان باشتر بکات، به‌ڵام تائێستاش ئابووری ئێران له دۆخێکی زۆر شپرزدایه و ئه‌مه‌ش ژیانی خه‌ڵکی زۆر زه‌حمه‌ت کردووه.
هیوا به‌هرامی له به‌شیکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به دۆخی کوردستان گوتی: له کوردستان وێڕای هه‌بوونی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که که‌م تا زۆر له هه‌موو ئێران‌دا هه‌ن، هه‌ر ده‌م خه‌ڵک زیاتر لەژیر گۆشاری ئابوری و سیاسی‌دا بووه. ده‌وڵه‌تی ڕوحانی که پێش هه‌ڵبژاردن کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی به خه‌ڵکی کوردستان دا، نه ته‌نیا تاقه یه‌ک به‌ڵێنیشی نه‌برده سه‌ر، به‌ڵکوو فه‌زای سیاسی کوردستان به ته‌واوی ئه‌منیه‌تی کراوه و زیاتر له پادگانێکی گه‌وره‌ی نێزامی ده‌چێت تاکوو کۆمه‌ڵگایێکی سڤیل.
له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسی لەوە کرد، حیزبی ئێمه به هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دابێت بو به‌رگری له خه‌ڵک و خاکی کوردستان ده‌یکه‌ین. هه‌ر بویه‌ش پاش ساڵانێکی زۆر بێده‌نگ‌کردنی چه‌که‌کانمان، ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به شێوه‌ی له قووڵایی خاکی کوردستاندا چالاکه و ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێکه و به دڵنیایه‌وه له به‌رانبه‌ر هێرش و زۆڵم و زۆری ڕێژیم به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد به‌رگرییان لێ ده‌کات.
کارل دووفێک وێڕای په‌رۆشی خۆی بۆ نه‌دیتنه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیخوازانه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران گوتی: حیزبی دێموکرات هه‌ر ده‌م ئاماده بووه کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی تاران به شێوه‌ی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بکات و ئێمه به باشی ئه‌وه ده‌زانین. هیوادارین ده‌وڵه‌تی ڕوحانی به‌و ئاکامه بگات که کێشه‌ی سیاسی به زه‌ىری چه‌ک چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ناوبراو ئاماده‌یی حیزبه‌که‌ی بۆ پشتگیری سیاسی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ربڕی و هیوای خواست پرسی کورد به زووترین کات له ئێران‌دا به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت.