کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ مۆنیک سمیتس هاوکاری بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ مارک هێندریکس ئه‌ندام پارلمانی هه‌رێمی فلاندرێن چاوپێکەوتنیان کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی ٢١ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی ، جه‌میل فه‌تحی، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌وڵاتی بلژیک هاورێ له‌گه‌ڵ خاتوو مۆنیک سمیتس هاوکاری به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات، له‌گه‌ڵ مارک هێندریکس ئه‌ندام پارلمانی هه‌رێمی فلاندرێن چاوپێکەوتنی پێک هێنا.
لە سه‌ره‌تای ئەم چاوپێکەوتنەدا، کورته‌یه‌ک له‌خه‌باتی گه‌لی کورد به‌رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ مارک هێندریس لەلایەن نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتەوە باس کرا.
پاشان سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران له‌هه‌مبه‌ر گه‌لی کورد تیشکیان خرایه‌سه‌ر.
لە درێژەی باسەکەدا، لەلایەن نوێنەری حیزبی دێموکراتەوە باس لەوەکرا که‌حیزبی دێموکرات له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه و پرۆگرامێکی مۆدێرن بۆ هه‌ندێک ئامانجی سه‌رکی وه‌ک دێموکراسی و دابین کردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد دامه‌زراوه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌له‌ماوه‌ی حه‌فتا سال له‌ته‌مه‌نی دا دژ به‌دوو ده‌وڵه‌تی بە بنه‌ما دیکتاتۆر خه‌باتی کردووه‌و ئێستاش درێژه‌به‌و خه‌باته‌ی خۆی ده‌دات.
نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە درێژەدا رایگەیاند که‌گه‌لی کورد و حیزبی دێموکرات له‌زه‌مانی ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئاشکرای خۆی دا هه‌وڵی دا که‌چاره‌سه‌رێکی ئاشتیخوازانه‌بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ئێراندا بدۆزێته‌وه‌به‌ڵام به‌داخه‌وه‌به‌فه‌رمی ناسینی مافی نه‌ته‌وه‌یی و پێبه‌ندبوون به‌دێموکراسییه‌دوو بابه‌تی بێگانه‌بوون له‌گه‌ل فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و فکری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەروەها له‌سه‌ر ئەوەی کە دێموکراتیزاسیۆن و گه‌ییشتن به‌مافی نه‌ته‌وایه‌تی بوونه‌هۆکار تا کۆماری ئیسلامی شه‌ڕ به‌سه‌ر گه‌لی کورد دا بسه‌پێنێ و پاش راگه‌یاندنی جیهادی خۆمه‌ینی دژ به‌گه‌لی کورد، کوردستان ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، به‌ته‌واوی میلیتاریزه‌بکرێت، پێداگری کرا.
شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بلژیک لە درێژەدا رایانگەیاند: ئێمه‌باوه‌ڕمان به‌شه‌ڕ نییه‌به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییەکاندا له‌مافی به‌رگری کردن له‌خۆمان که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
پاشان تیشک خرایەسەر بەشی پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ حیزبە کوردستانی و ئێرانییەکان و لەو پێوەندییەدا نوێنەری حیزبی دێموکرات رایگەیاند که حیزبی دێموکرات باوه‌ڕی به‌پلۆرالیزمی سیاسی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌بنه‌ماکانی دێموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینی کورد هه‌بێ، ئاماده‌ی دۆستایه‌تییه.
جەمیل فەتحی هەروەها لە درێژەدا ئاماژەی دا: کۆماری ئیسلامی رێژیمێکی دیکتاتۆری دینییه‌و به‌له‌سه‌ر کار مانه‌وه‌ی نابێ هیچ ئۆمێدێک به‌دێموکراتزاسیۆنی ئێران ببێت و ته‌نیا چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه‌سه‌ره‌رۆیه‌یه‌و له‌جێیدا دامه‌زرانی سیسته‌مێکی دێموکراتیکه چونکە بنه‌ماکانی سیسته‌می وه‌لایه‌تی فه‌قێ‌له‌گه‌ڵ به‌ها و په‌یماننامه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دژایه‌تی هه‌یه.
لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا باس لە دۆزی ناو‌کی و مەبەستەکانی رێژیمی ئێران لە وزەی ناو‌کی و هەوەها سیاسەتەکانی دەرەوەی وڵاتی ئەو رێژیمە کرا و نوێنەری حیزب سەبارەت بە سیاسەتەکانی دەروەی وڵاتی رێژیمی ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرشی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌با، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌له‌ماوه‌ی زیاتر له‌سی و پێنج ساڵه‌که‌رێژیمی ئێران ده‌ست له‌کاروباری وڵاتانی دیکه‌به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ وه‌رده‌دا و به‌دامه‌زراندنی ده‌یان گرووپی تێرۆریستی پشتیوانی کردن له‌تێرۆریزم بووه‌ته‌هۆکاری گرژی و ئاژاوه‌نانه‌وه‌له‌ناوچه‌که‌دا و تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی له‌ناو سنووره‌کانی وڵاتانی ئۆرووپاییش‌دا جێ په‌نجه‌ی دیاره و له‌و پێوه‌ندییه‌دا تیرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێموکرات نموونەی هەرەبەرچاوە.
لە درێژەدا نوێنەری حیزبی دێموکرات رایگەیاند که رێژیمی ئیسلامی ئه‌گه‌ر هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه‌کان نه‌بێ به‌یه‌قین یه‌کێک له‌هۆکاره‌سه‌ره‌کییه‌کانی کێشه‌کانه‌بۆ نموونه‌له‌وڵاتی سووریه‌که‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌رێژیمی ئێران پشتیوانی له‌رێژیمی ئه‌سه‌د ده‌کا که‌یه‌کێک له‌دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌یه.
پاشان خاتوو مۆنیک سمیتس هاوکاری بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بلژیک، باسی له‌خرابی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ئێران به‌گشتی و له‌کوردستان به‌تایبه‌تی کرد.
مۆنیک باسی ره‌وشی‌خرا‌پتربوونی مافی مرۆڤی له‌زه‌مانی هاتنه‌سه‌ر کاری حه‌سه‌ن رۆحانییه‌وه‌هه‌تا به‌ئه‌مرۆ کرد و لەو پێوەندییەدا رایگه‌یاند که‌راده‌ی له‌سێداره‌دان، به‌پێی دوایین راپۆرتیئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌رێژه‌یه‌کی زۆر له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سالانی پێشدا زیادی کردووه‌و له‌ناو له‌سێداره‌دراواندا چه‌ندین لاوی کورد که‌چالاکی سیاسی بوون به‌ر چاو ده‌که‌ون.
لە درێژەدا، مۆنیک باسی گیرانی رۆژنامه‌نووسانی کوردی کرد و رایگه‌یاند که‌هه‌ر له‌ئێستادا سێزده‌رۆژنامه‌نووسی کورد له‌زیندان دان و نێزیک به‌سی زیندانی سیاسی کورد حووکمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و گیانیان له‌مه‌ترسی دایه.
باسی کێشه‌ی ژنان و چالاکییه‌کانیان، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی ئەم چاوپێکەوتنەی پێک هێنابوو.
له‌کۆتاییدا مارک هێندریکس چه‌ندین پرسیاری سەبارەت بە تەوەرە باسکراوەکان ئاراسته‌کرد و له‌لایەن نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەڵام درانەوە.
ئەم ئەندام پارلمانە لە کۆتاییدا خۆشحاڵیی خۆی له‌دیداره‌که‌ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که‌له‌داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ی که‌بارودۆخی کۆرد له‌ئێران دا وه‌ک پێویست باسی لێوه‌نه‌کراوه، هه‌وڵ ده‌دات کە بە بارودۆخی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر گرنگی بدات.