کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری خامنەیی لە ورمێ: ئەو کەسانەی کە لە مەجلیسدا باس لە پرسی نەتەوەکان دەکەن، کەسانێکی بیر کورتن

10:54 - 12 رێبەندان 2719

نوێنەری "عەلی خامنەیی" لە ورمێ لە قسەکانی نوێژی هەینی لەو شارەدا، وتی، ئەو کەسانەی لە مەجلیسی ڕێژیم باسی نەتەوەکان دەکەن، کەسانێکی هزر کورتن و ئەو کارەش کاری دوژمنانە.

ئاخوند سەید "مەهدی قورەیشی"، هەورەها وتیشی، کەسانێکی نائاگا پرسی نەتەوەکانیان کردووەتە مێعیار و ئەو کارەش کاری دوژمنانە و مەجلیس دەبێ شوێنی مەعنەوییات بێت و کەسانێکی لە خواترس بچنە مەجلیسەوە.

هەورەها ئاماژەی بەو دا، هەموومان دەبێ ئاگایی خۆمان بەرینە سەرەوە و پێوەری هەموومان دەبێ ویلایەتی فەقیهـ بێت، نەک وەزیر و بەرپرس.

قسەکانی پشنوێژی هەینیی ورمێ لە کاتێکدایە کە کەمتر لە ٢٠ ڕۆژی دیکە خولی ١١هەمین هەڵبژاردنی نوێنەرای مەجلیسی ڕێژیمی ئاخوندی دەست پێدەکات و هەموو هەوڵی ڕێژیم ئەوەیە کە زۆرترین خەڵک بێێتە سەر سندووقی دەنگدانەوە.

چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ئەم خولەی مەجلیسی ڕێژیم کەمترین ڕێژەی دەنگدانی دەبێت و لەو پەیوەندییەشدا، ڕێژیم هەوڵی یەکدەستکردنی مەجلیس دەدات.