![](/weney-mallperr/12668.jpg)
کوردستان میدیا: عەلی سەعیدی نوێنەری عەلی خامنەیی ڕێبەڕێ ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە دامەزراندنی لقی مەکدۆنالد بوو به هۆی ئەوە کە یەکیەتیی سۆڤیەت بڕووخێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران عەلی سەعیدی نوێنەری خامنەیی لە سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تۆلاب و ئاخووندە بەسیجییەکان حەوزەی تاران ڕایگەیاند، نابێ سەروەریی ئێران لە دانوستانەکاندا پێشێل بکرێت و ئامریکا دەیهەوێت کە دزە بکاتە نێو ئێران ولە ڕێگای شەڕی نەرمەوە داواکارییەکانی خوی بەسەپێنێت.
دوای دانوستانەکانی وڵاتانی زلهێز لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و ملکەچکردنی بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە بۆ داخوازییەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی، سوپای پاسدارانی ڕێژیم پڕۆژەی نفوذی هێنایە نێو ڕۆژەفی کاروباری سیاسییەوە و بەو بیانوویە ژمارەیەکی بەرچاویان لە ڕۆژنامە نووسان و هەواڵنێرنیان دەستبەسەر کرد.
لەو پێوەندییەدا، عەلی خامنیەیش دانوستانەکانی لەگەڵ ئامریکا قەدەغە ڕاگەیاند و وتی، ئامریکا دوژمنی ژمارە یەکی ئێرانە.
ئەو نوێنەرهی خامنەیی هەروەها ڕایگەیاند کە هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم دەڵێن، ئێمە ماوەی ٣٦ ساڵە کە دژایەتی لەگەڵ ئامریکا دەکەین بەڵام ئەوە کارێکی هەڵە بووە و نیسبەت بەو جۆرە لێدوانانەی بەرپرسانی ڕێژیم هۆشداریی جیددی دا.
لقی مەکدۆنالد پێش ئەوەیکە لە ئێران دابمەزرێت لە لایەن ناوەند ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە داخرا و بە ناوەندێکی سیخوڕیی ئامریکا لە قەڵەم درا.