کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم خستنەخوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینی وەک "ئەرکێکی نیزامی" لە قەڵەم دا

11:47 - 18 خاکەلێوه 2720

نوێنەرێکی مەجلیسی ڕیژیمی ئێران خستنەخوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینی وەک "ئەرکێکی نیزامی" لە قەڵەم دا و ئیقدامی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی لەمبارەوە ''ئەرێنی'' وەسف کرد.

ئاخوند "حەسەن نەورۆزی" یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، خستنەخوارەوەی فرۆکەی ئۆکراینی وەک "ئەرکێکی نیزامی'' و بەجێ بوو.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە هیچ کەس لەم پێوەندییەدا دەسبەسەر نەکراوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئەوەیان کردبوو کە کەسانی سەرپێچی‌کار لە دۆسیەی فڕۆکەی ئۆکراینی دەسبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەو مۆرەیەی ڕێژیمی ئێران هەروەها باسی لەوە کردووە کۆنترۆڵی فڕۆکەکە لە دەستی ئامریکا دابووە و جۆری فڕینی ئەو فڕۆکەیە جێگای گومان بووە.

بەپێی قسەکانی ئەو نوێنەرەی ڕێژیمی ئێران ئەو فڕۆکەیە حەوتوویەک پێش ئەو ڕووداوە بە مەبەستی دیار و روون لە ئیسرائیل بووە.

لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی جۆری "بوئینگ ٧٣٧"، سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین لە تاران، سەرجەم ١٧٦ سەرنشین کە گیانیان لەدەست دا که ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانه کورد بوون.