کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان: ٧٥ لەسەدی هێزەکانی ئێران لە سووریە چوونەتە دەرەوە

10:37 - 26 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵدەریی "میدل ئیست نیووز"، "ماجد شەنگالی" نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە پارلمانی عێراق وتوویەتی: "بەشێکی زۆری هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە چوونەتە دەرەوە، هەروەها شانۆنامەیەکی نوێ لە ناوچەکە شێوە دەگرێت".

"شەنگالی" لە توییتێکدا نووسیویەتی: "بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٧٥ لەسەدی هێزەکانی ئێران لە سووریە چوونەتە دەرەوە و بێگومان گرووپە عێراقییەکانیش بەشێک لەو هێزانەن".

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە "سێرگێی لاورۆڤ" ئەزموونی بەڕێوەچوونی هەرێمی کوردستانی لە عێراق و ناوچەکە بەباشی وەسف کردووە و خوازیاری ئەوە بووە کە ئەو شێوە بەڕێوەبەرییە بگوازرێتەوە بۆ کوردستانی ڕۆژاوا و لە سووریە کاری پێ بکرێت.

ئەو نوێنەرەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە پارلمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە شانۆنامەیەکی نوێ لە ناوچەکە شێوە دەگرێت، بەڵام کەسایەتییە سیاسییە عێراقییەکان، ئەو وڵاتە لە هەر داهێنانێکی نوێ بەهۆی ململانێ و ناتەباییەکانیان بێبەش دەکەن.