
هەواڵدەریی ئیسنای سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە "ئەمیرحوسێن بانکی پوور" بەناو نوێنەری "ئیسفەهان" لە مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی: "بەهۆی کەمبوونی کوڕ لە ئێران، کچانی سەڵتی سەرووی ٣٠ ساڵ دەتوانن لەگەڵ شیعەکانی دراوسێمان کە لایەنگری ئێمەن و حەزیان لە ئێرانە هاوسەرگیری بکەن".
هاوکات "بەهمەن ئەمیر موقەدەم" پارێزگاری ڕێژیم لە کرماشان وتوویەتی: "دەمێک ساڵە دوژمنەکانمان بەرنامەڕێژی بۆ پیربوونی حەشیمەت و کەمبوونی زاوزێ لە ئێران دەکەن".
هەروەها "ئیبراهیم شەکیبا" جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان وتوویەتی: "حەشیمەتی ئێران بە خێرایی لە حاڵی کەمبوون و پیریدایە و بۆ چاکسازیی ئەو بابەتە، تەنیا ٦ یان ٧ ساڵ دەرفەتمان هەیە و لە کرماشان بنکەی تەندروستی و گەنجیی حەشیمەت دەستی بەکار کردووە و ڕێگریکردن لە منداڵبوون قەدەغە کراوە".