کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران: ئیدارەی بار‌هێنان و پەروەردە بەنیسبەت دانی موچەی مامۆستا کەمتەرخەمە

11:36 - 9 رەزبەر 2720

بەناو نوێنەری شارەکانی پیرانشار و سەردەشت لە مەجلیس لە وتووژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" ڕایگەیاند: "بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، سەبارەت بە دۆخی پارە، ژیان و گوزەران و خۆشبژێویی مامۆستایان بووەتە هۆی جیاوازی لەگەڵ فەرمانبەرانی دیکە، ئەمەش دۆخێکی خراپی بۆ ئەوان پێک هێناوە".

ئەو بەناو نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە: "ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان هەنگاوێکی شیاو لە ڕاستای بەڕێوەبردنی ئەو بارودۆخەی هەڵنەگرتووە، لە کاتێکدا کە ژیان و گوزەرانی فەرهەنگییان کێشەی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە نیزامی پەروەردە لە ئێران تووشی دابەزین لە ئاستی پەروەردە بکات".

لە درێژەی ئەو وتووێژەدا هاتووە: "جیاوازیی زۆر و نابەرابەری لە کاتی دابەشکردنی موچە، بووەتە هۆی بێ پاڵنەری بۆ مامۆستایان، لە کاتێکدا ئەو چینە سێنفییە وەکوو هەموو فەرمانبەرانی وەزارتخانەکانی دیکە هەموو مافی مەئموورییەتی و مەزایایان هەیە".

ئەو بەناو نوێنەرەی مەجلیس هەروەها ڕایگەیاندووە: "کاتێک نۆرە دەگاتە فەرهەنگییان، لەگەڵ کەمیی پارە بەرەوڕوو دەبنەوە".