"عەلی ئیحساسی" یەکێک لە نوێنەرانی پارلمانی "کانادا" سەرەڕای ئەوەیکە جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەبواری مافی مرۆڤ مەحکووم کردووە داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە لە بەرانبەر ئەو جینایەتانەدا بێدەنگ نەبن و ئێران ناچار بکەن وڵامدەر بێت.
ڕۆژی چوارشەممە ئەو نوێنەرەی پارلمانی کانادا لە قسەکانی خۆیدا بەنیسبەت سەرکوتی دڕندانەی خەزەڵوەری ٩٨ وتوویەتی: "کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە خۆپیشاندانی خەڵکیان بە توندترین شێوە سەرکوت کرد کە زیاتر لە ٣٠٠ کەسی بێ گوناح کوژران و سەدان کەس دەسبەسەر کران".
ناوبراو هەروەها باسی لەو هێرشی مووشەکیی سپای تێرۆریستی پاسداران کردووە کە فڕۆکەی ئۆکراینی کردە ئامانج و هەموو موسافیرەکانی گیانیان لەدەست دا.
"ئیحساسی" داوای لە هەموو وڵاتانی پێبەند بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووە پێش بە سەرکێشییەکانی ڕێژیمی ئێران دژی دژبەران بگرن.