ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، بنەماڵەی ٩ هاووڵاتیی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە پێشتر لەلایەن وڵاتی تورکیەوە ڕادەستی "جبهەی ئازادیی سووریە" کرابوون، لە بەردەم بالوێزخانەی "تورکیە" لە "تاران" ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو بنەماڵانە بە ناردنی نامەیەک داوای هاوکارییان لە تورکیە کردووە کە ئەو ٩ کەسە لە ئەندامانی بنەماڵەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.
٨ کەس لەو ڕادەستکراوانە بە "جبهەی ئازادیی سووریە" خەڵکی شاری "پاوە" سەر بە پارێزگای "کرماشانـ"ـن و یەکیان خەڵکی شاری "سەردەشت" سەر بە پاریزگای "ورمێـ"ـیە کە بە شێوەی جیاجیا و بە شێوەی یاسایی بە پاسپۆرت و لەلایەن فڕۆکەخانەی "خومەینی" لە ماوەی مانگەکانی جۆزەردان و گەلاوێژی ١٤٠٠دا، چوونەتە وڵاتی "تورکیە".
سەرەڕای ئەوەی کە پۆلیسی "تورکیە" بە ڕوونی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو ٩ هاووڵاتییە خەڵکی سووریە نین، بەڵام دوای دەسبەسەرکردنیان ڕادەستی "جبهەی ئازادیی سووریە"یان کردوون.