دەزگای پەروەردە و لێكۆڵینەوە نۆهەمین دەورەی سیاسی تایبەت بە پێشمەرگەكانی بەپێی بەرنامەیەكی داڕێژراو بەڕێوە برد.
ئەم دەورەیە ڕێكەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ دەستی پێكرد و تا ڕێكەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ درێژەی كێشا و تێیدا چەندین وانەی سیاسی پێشكەش بە بەشداربووانی دەورەكە كرا كە بریتی بوون لە: "بەرنامە و پەیڕەوی حیزب، مێژووی حیزب، سوسیالیزمی دێموکراتیک، فێدراڵیزم، دێموكراسی، پرسی بەرابەریی ژن و پیاو، ساختار و سیاسەتەكانی ڕێژیم، ڕیتۆریک، سیاسەت و هەڵوێستەكانی حیزب، ڕێنووسی كوردی، كاری ڕێكخراوەیی بە كۆمەڵ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڕاسان".
ئەم دەورەیە ٣٣ ڕۆژی خایاند كە سەرجەم ١١٥ كاتژمێر وانە پێشكەش بە بەشداربووانی دەورەكە كرا.
بۆ بەشێک لە وانەكان تاقیكاری لە بەشداربووان وەرگیراوە و ئەم چەند بەشداربووەی دەورە پلەكانی یەكەم هەتا سێیەمیان بەدەست هێنا:
ـ پلەی یەکەم، "بێهزاد قادری"
ـ پلەی دووەم، "ئەژین حوسێنی"
ـ پلەی سێیەم، "دڵنیا وەیسی"
پرسی پەروەردە و بارهێنان یەكێک لەو پرسانەیە كە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران گرینگیی زۆری پێداوە و ئەم گرینگییە لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەندامی ئاگا و وشیار دەتوانێت هۆكاری سەركەوتنی حیزب و بەرنامەیەكی سیاسی بێت.
لە دوای ڕاگەیاندنی راسانی ڕۆژهەڵات و پرۆژەی گرێدانی خەباتی شاخ و شار، پێویستە كە پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی دێموكرات زیاتر لە جاران هەوڵی بردنە سەرەوەی ئاستی زانیاریی خۆیان بدەن بۆ ئەوەیكە بتوانن ڕۆڵێكی ئەرێنیتر لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتدا بگێڕن.