کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی هاتوچۆی پارێزگای ورمێ، ٢ میلیارد تمەنیان تێچوو پێویستە

19:03 - 2 جۆزەردان 2722

"بێهزاد بەرقی" بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ وتوویەتی: "بۆ نۆژەنکردنەوەی ١٢ خاڵی کارەساتباری ڕێگاکانی پارێزگا، بڕی ٢ میلیارد تمەن تێچوو پێویستە".

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ٤٤ خاڵی کارەساتبار لە ڕێگاکانی هاتوچۆی پارێزگا بوونیان هەیە کە ساڵانە ڕووداوی هاتوچۆیان لێ ڕوو دەدا و زیانی گیانیی زۆری لێ دەکەوێتەوە.

ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ڕێگای زۆرێک لە گوند و ناوچە ئەستەمەکانی پارێزگا هێشتا ئاسفاڵت نەکراون و کارەساتی زۆریان لێ دەکەوێتەوە.

خەڵکی ناوچە هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ بۆ کەمیی بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان دەگەڕێننەوە و تا ئێستاش ئەگەر بودجەیەک تەرخان کرابێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان، لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە تاڵان براون.