کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆژەنکردنەوەی ڕێگای "سنە - مەریوان" چەند مانگی تێپەڕاند

13:27 - 12 پووشپەڕ 2721

ماوەی چەند مانگە جادەی "سنە ـ مەریوان" لەلایەن ئیدارەی ڕێگاوبانی "سنە" بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە هەڵقەندراوە و هاتووچۆی گشتیی خەڵک بە دژواری ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە ئەو ڕێگایە بەهۆی ئەوەیکە تەنیا باندێکی بۆ هاتوچۆ ئاوەڵایە بەتایبەت ئێواران ترافیکێکی زۆر دروست دەبێت و مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی لەسەرە.

هەروەها بڕیار بووە ئەو ڕێگایە لە ماوەی ٢هەتا ٣ مانگ دروست بکردرێت بەڵام هەتا ئێستا هەر وەک خۆی ماوەتەوە و کێشەی هاتوچۆی خەڵک چارەسەر نەبووە.