کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیشتمان گوڵێکی بە ئەمەگی خۆی لە دەست دا

11:51 - 22 رێبەندان 2719

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان بۆ هەمیشە دڵە نیشتیمان‌پەروەرییەکەی لە لێدان کەوت.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، کاک "خەبات ئەحمەدی" کوڕی شەهید "مەنسوور ئەحمەدی"، تەمەن٣٩ ساڵ ،خەڵکی شارەدێی "نێ"ـی مەریوان و ئەندامی حیزبی دێموکرات وئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ھاوڕێ خەبات ڕێبازی پڕ لە سەروەریی باوكی شەھیدی و ھەموو شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد،

ناوبراو كەسایەتییەكی جێگای باوەڕی كۆمەڵانی خەڵكی ناوچەی مەریوان و دەورووبەری بوو.

کاک خەبات یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بوو.

ئەو لاوە خوێنگەرمە هەمیشە بەرپەرچی سیاسەتە نگریسەکانی ڕێژیمی ئێرانی بە نیسبەت تێکدانی ژینگەی کوردستان دەدایەوە و دڵسۆزانە بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان ھەموو تواناكانی دەخستە گەڕ.

وێرای بەداخبوونمان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک خەبات ئەحمەدی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە،خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.