کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیشتمانپەروەرانی کوردستان، دووبارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد

11:34 - 25 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بە بۆنەی نزیکبوونی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی جۆزەردان، پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی سیهەمین ساڵیادی  تێرۆرکردنی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، "دوکتور قاسملوو"، لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشاردا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات، بە بڵاوکردنەوەی تراکت، پۆستێر، وێنەی ڕێبەرانی شەهید، نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانانی جامانە، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی گەل و حیزب، نوێ کردووەتەوە.

ئەو شوێنانەی کە لە مەهاباددا چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە، بریتین لە: "شاخەکانی هەمزاوا، ئوزندەرێ، باخی شایگان، ئەسحابەی سپی، مەیدانی ئیستقلال، مەیدانچەی حەسەنزادە، چوارڕای ئازادی."

هەروەها لە گۆڕستانی "کۆنەخانێی پیرانشار" و "دۆڵی هەوشینان"، لە نێوان مەهاباد و پیرانشاردا، چالاکیی تەبلیغی، بەڕێوە چووە.