کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیشتمانپەروەرێکی ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد

11:27 - 21 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری شاری ڕەبەت بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پینجشەممە، ١٩ی بانەمەڕ، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری شاری ڕەبەت، بەناوی "ڕەسووڵ ساڵحی"، ناسراو بە "ڕەسووی کوێخا"، خەڵکی گوندی "سارتکێ"، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆست بوو و وەک باس دەکرێت ماڵەکەی وەک بنکەی پێشمەرگەکان، بەتایبەت هێزی زمزیران، بووە.

تەرمی مام ڕەسووڵ لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.