کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیشتەجێکردنی ئاخوندەکان لە کوردستان نیگەرانیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە

12:15 - 17 رەشەمه 2719

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕەوانەکردنی ئاخوندەکان بۆ کوردستان بەردەوامە و لە چەندین شاری کوردستان ئاخوندەکان لە شوێنی تایبەتدا نیشتەجێ کراون.

بەپێی زانیارییەکان، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە چەندین شاردا ڕێژیمی ئێران ئاخوندەکانی لە هۆتێل و پادگانەکان جێگیر کردووە.

ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمە، ١٠٠ کەس لە ئاخوندەکانی حەوزەی علمییەی قوم لە حەوزەی علمییەی خومەینی لە شاری ورمێ جێگیر کراون.

هاوکات ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە لە شاری مەریوان ژمارەیەک لە ئاخوندەکانی قوم لە هۆتێلی "زرێبار و جەهانگەردی" نیشتەجێ کراون.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێراندا بەشێکی زۆر لە خەڵکی شارەکانی ئێران ڕوویان لە کوردستان کردووە.

شارەکانی وەک بانە، مەریوان، سەردەشت، سەڵماس، خۆی و باقی شارەکانی دیکە کە بازرگانییان تێدا دەکرێت، خەڵک بۆ کڕینی کەلوپەل سەردانی ئەو شارانە دەکەن کە ئەوەش خۆی مەترسییەکی جیددییە بۆ سەر هاووڵاتییان لە کوردستان.

چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەڵکی ئەو شارانە کردووە بۆ پاراستنی گیان و سڵامەتیی خۆیان دووکان و بازاڕەکان دابخەن.