کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیویۆرک تایمز: تورکیە بۆ دژبەرانی ڕێژیمی ئێران وەکوو جەهەندەمێکی ڕاستەقینەیە

12:20 - 11 رێبەندان 2720

ڕۆژنامەیی ئامریکایی ''نیویۆرک تایمز'' لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی نائەمنی تورکیە بۆ خەڵکی ئێران نووسیویەتی: “تورکیە بۆ دژبەرانی ڕێژیمی ئێران وەکوو جەهەندەمێکی ڕاستەقینەی لێهاتووە و شارەکانی ئەو وڵاتە بووەتە شوێنی ڕمبازێنی بەکرێگیراوان و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، تورکیە بە هۆی ئەوهەڵکەوتە جوغرافیایەی کە لەگەڵ ئێران هەیەتی، ساڵانێکە وەکوو یەکەم پەناگەی زۆرێک لە خەڵکی ئێران دێتە ئەژمار و کەسانێکی زۆر کە لە ئێران بە هۆکاری سیاسی لە دەستی ڕێژیمی ئێران هەڵدێن، ڕوو لەو وڵاتە دەکەن و لەوێوە بۆ وڵاتانی ئورووپایی کۆچ دەکەن.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە کاتی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ لە ئێران هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە وەکوو پەنابەر ڕوویان لە تورکیە کردووە.

ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردووە کە کە هەتا ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ٤٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئێران بە شێوەی نایاسایی بۆ تورکیە و بە بێ پشتیوانیی نێونەتەوەیی لەو وڵاتەدا بەسەر دەبەن و بۆ مافی پەنابەریی لە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیە ناونووسیان کردووە.

ئەوە لە حاڵێکدایە ژمارەیەکی زۆر لە دژبەرانی ڕێژیمی ئێران لە تورکیە لەلایەن مۆرەکانی سەر بەو ڕێژیمە ڕفێندراون یان تێرۆر کراون، کە دوایین نموونەیان ''حەبیبوڵڵا ئەسیوەد'' سکرتێری حیزبی ئەلحەواز بوو لە لەو وڵاتە ڕففێندرا و بۆ ئێرانیان گەڕاندەوە.