کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیوەی خەڵکی ئێران ٤٠ لەسەدی داهاتی خۆیان لە بورسدا لەدەست داوە

11:57 - 6 بانەمەڕ 2721

ئەنجوومەنی گەشەی سەرمایەگوزاری ڕایگەیاندووە، نیوەی خەڵکی ئێران ٤٠ لەسەدی داهاتی خۆیان لە بورسدا لەدەست داوە.

ئەو ئەنجوومەنە ڕایگەیاندووە، بە دوای بڕیاری وەرگرتنی نرخی بەهرەی کەم لە سەرمایەی خەڵک لە بورسدا لە سەرەتای ساڵ و ئازادکردنی "سەهامی عەداڵەت"، بوو بە هۆکارێک کە خەڵک بە ڕێژەیەکی زۆر لە بورسدا سەرمایەگوزاری بکەن.

ڕێژەی بەشداریی خەڵک بۆ سەرمایەگوزاری لە بورسدا لە ١٠ ملیۆن کەسی چالاک گەیشتە ٢١ ملیۆن کەس و بەدوای ئازادکردنی "سەهامی عەداڵەتـ"ـیش ڕێژەی بەشداربووان گەیشتە زیاتر لە ٥١ ملیۆن کەس.

دابەزینی بورس خەسارێکی جیدیی بە ٤٦ ملیۆن کەس کە خاوەنی "سەهامی عیداڵەتـ"ـن گەیشت، بە جۆرێک کە ٤٠ لەسەدی خەڵکی ئێران لە بورسدا داهاتی خۆیان لەدەست دا.