
"محەممەد ڕەزا فەلاح" نوێنەری پارێزگای "ئیسفەهان" لە شورای باڵای پارێزگاکان، بەنیسبەت ناڕەزایەتییەکانی "ئیسفەهان" و بارودۆخی کرێکاران وتوویەتی: "زیاتر لە ٥٠ لەسەدی وەرزێڕان لە سێ پارێزگای یەزد، ئیسفەهان و چوارمەحاڵ و بەختیاری، بەهۆی بێ ئاوییەوە کارەکانیان لەدەست داوە".
بە وتەی "فەلاح"، وەرزێڕانی بێکار ڕوویان کردووەتە پیشەگەلێکی تری وەک کرێکاری و ڕاگواستنی موسافیر بە شێوەی ئانلاین.
وشکەساڵیی بەردەوام لە ئێران و گرینگینەدان بە ژینگە و هەروەها بەڕێوەبەریی سەقەت لە دابەشکردنی سەرچاوە ئاوییەکان و ناکارامەیی سیاسەتەکانی ڕێژیم بووەتە هۆی لەنێوچوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات.