کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیوەی پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە

18:18 - 1 خەزەڵوەر 2720

بەپێی قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، زیاترلە نیوەی پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی ئێران تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونه و باسیان لەوە کردووە کە هاوکاری‌ نەکردنی دامەزراوەکانی دیکە لەگەڵ ستادی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کێشەکانی قووڵتر کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان نزیک بە ٧٠ هەزار پەرەستار لە مانگەکانی ڕابردوودا لە هێڵی پێشەوەی ڕوو بە ڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بوونه و ٣١ هەزار کەسیان تووشی ئەو نەخۆشییە بوونه و گیانیان لە مەترسیدا دایە.

لەگەڵ هاتنی شەپۆل سێیەمی کۆرۆنا و پڕبوونەوەی نەخۆشخانەکان و نەبوونی کەرەستەی پێشگیری و خۆپاراستن؛ پەرەسەندنی ئەم نەخۆشییە لەنێو پەرەستاراندا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

ناوەند و دامەزراوە بەرپرسیارەکان لە دانی ئاماری ڕاست لە پێوەندی لەگەڵ گیان لەدەستدانی پزیشکان و پەرەستارانی نەخۆشخانەکان خۆیان دەبوێرن.