![](/weney-mallperr/1963.jpg)
کوردستان میدیا: سکرتێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وێڕای نیگه‌رانی له ده‌ربڕینه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد له رۆژی قودسدا سه‌باره‌ت به ئیسراییل، ده‌ربڕینه‌کانی ناوبراوی به بێ‌حورمه‌تی و فیتنه‌گێڕانه وه‌سف کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا و ئیسراییلیش ده‌ربڕینه‌کانی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد سه‌رکۆماری رێژیمی ئێرانیان مه‌حکووم کردووه.
سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران له رێپیوانی رۆژی قودس له تاران هه‌بوونی ئیسراییلی به بێ‌حورمه‌تی به مرۆڤایه‌تی وه‌سف کرد و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ی به رزگاریی مرۆڤایه‌تی له هه‌ژاری و چاره‌ڕه‌شی له قه‌ڵه‌م دا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، بان کی‌مۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ده‌ربڕینه‌کانی سه‌رکۆماری رێژیمی ئێرانی به بێ‌حورمه‌تی و فیتنه‌گێڕانه زانی و گوتی: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا رێبه‌رانی وڵاتانی ناوچه ده‌بێ له بڕشتی خۆیان له‌مه‌ڕ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان به‌کار بێنن.
له به‌یاننامه‌ی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه: به‌گوێره‌ی جاڕنامه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تێکڕای ئه‌ندامان پێویسته خۆیان له‌هه‌ر چه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له دژی یه‌کیه‌تیی خاک و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی دیکه بپارێزن.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، لێپرسراوانی ئه‌مریکایی و فه‌ڕانسه‌یی وته‌کانی ئه‌حمه‌دی‌نژادیان مه‌حکووم کردووه.