کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانیی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست لە ئەگەری ڕیکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران

15:31 - 19 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران دەربڕیوە و دەوڵەتی ئۆبامایان لە بەرانبەر رێژیمی ئێراندا بە راهاتوو لە قەڵەم دا.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران دربڕیووە و دەوڵەتی ئۆبامایان بەوە تاونبار کردووە کە لە بەرانبەر رێژیمی ئێراندا شێوەیەکی راهاتنی یگرتووەتە پێش و لەبەرانبەر دەسەڵاتخوازیی ئێران لە ناوچەکەدا هیچ هەڵوێستێکی نییە.

دەستەی نووسەرانی ئەو رۆژنامە لە بڵاوکراوەیەکەدا سەرەڕای دەبڕینی نیگەرانیی لە ئەگەری رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رێژیمی ئێران، پشتیوانی خۆیان لە هەڵویستی کۆنگرەی ئامریکا بە زۆرینەی کۆماریخوازەکان کە خوازیاری پەسندکرانی گەمارۆی زیاتر دژی رێژیمی ئێرانن، رایگەیاند.

ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ئەو رۆژنامەیە لەو باوەڕەدان کە دانووستانەکان لەگەڵ رێژیمی ئێران بە ئامانجی لەناوبردنی تواناکانی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەستی پێکرد و هەنووکە ش شێوەیەک لە مودارا و کەمکردنەوەی توانای ئەتۆمی ئێرانیان گرتووە بەر و باراک ئۆباما و کەبینەکەیان بەوە تاوانبار کردووە کە لە ماوەی دانوستانەکاندا نەیانتوانیوە پێش لە بەهێزبوونی زیاتری ئێران لە ناوچەکەدا بگرن و بەم شێوە لەوە دەچێت کە ئۆباما دەیهەوێت ئێران یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵات بێت.

هەروەها ئەو رۆژنامەیە ئۆبامای بەوە تاوانبار کردووە کە لە هەوڵی ئەوە دایە گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران دوای رێکەوتن لەسەر ئەو وڵاتە لابەرێت و بۆ ئەو کارەش لەگەڵ هیچ ناوەندێکی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە راوێژ نەکات.

رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست رایگەیاندووە کە هەنووکە دانوستانەکان گەیشتووەتە قۆناغێک کە وتووێژەکان تەنیا لە نێوان رێژیمی ئێران و ئامریکایە نە وڵاتانی ناسراو بە ١+٥ کە وا وێدەچێت کە ئامریکا لە بەرانبەر داواکارییەکانی رێژیمی ئێران نەرم و نیانی زیاتری نواندووە و تەنانەت ژمارەیەکی زۆرتری سانتریفیوژ لە دامەزراوەی ئەتۆمی ئێراندا قەبووڵ دەکات.

واشینگتۆپۆست بە پشت بەستن بە وتەکانی هێنری کێسینجر کە لە دژبەرانی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانە نووسیویەتی: ئەگەر ئێران بە چەکی ناوکی بگات وڵاتانی دیکەی ناوچەکە وەکوو عەرەبستانی سعوودی و تورکیەش وەدوای بەرنامەی ئەتۆمی دەکەون و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ دەبێت لە سانتریفیوژی چالاک.

هەروەها ئەندامانی ئەو رۆژنامەیە گومانی جیددیان هەیە کە رێژیمی ئێران پابەند بە رێکەوتنەکان بمێنێت و جەختیان کردووەتەوە کە ئێران بۆ نائەمن کردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام هەوڵ دەدات و ئامریکاش بە روونی شێوەیەکی مداراکەری گرتووە بەر و رەخنەیان لە ئۆباما گرتووە کە نیشانەی روونی بە رێبەری رێژیمی ئێران خامنەیی داوە کە هەر دوو وڵات بەرژەوندی هاوبەشیان لە ناوچەکەدا هەیە.

دەستەی نووسەرانی ئەو رۆژنامە رایانگەیاندووە کە دەزگای سیاسەتی دەرەوەی باراک ئۆباما دەیهەوێت کە رێژیمی ئێران لە وڵاتانی عێراق، سووریە و لوبنان و وڵاتانی دیکەی روژهەڵاتی ناوەڕاست پشکدار بێت و ئەوەش دەبێتە هۆی نیگەرانی وڵاتی ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی و تورکیە کە هاوپەیمانی ئامریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەژمار دەکرێن.

ئەو رۆژنامەیە لە درێژەدا نووسیویەتی کە لە بارودۆخی ئێستادا و بە هۆی بارودۆخێک کە درز و ناکۆکی لە نێوان دەوڵەت و کۆنگرەدا هەیە، ریکەوتن لە هەر بارودۆخێکدا چەند مانگێک زیاتر ناخایەنێت.

دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی واشینگتۆن پۆست بە دەزگای سیاسەتی دەرەوەی ئامریکای راگەیاندووە کە لەو بارودۆخەدا لە بیری رێکەوتن لە کاتی دیاریکراودا نەبن، بەڵکوو لە هەوڵی ئەوەدا بن کە لەگەڵ کۆنگرەی ئامریکا پەیوەندیان پتەوتر بکەن هەتا رێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی نەگات.

فڕانک والتر ئێشتاین مایر، فیلیپ هێمۆند، لۆران فابیۆس و فێدریکا موگرینی رایانگەیاندوو کە رێگا چارە سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئیران رێکەوتن لە رێگای دیپلۆماسی و دانوستانە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەو چوار کەسە داوایان لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە کە دەرفەت و کات بە دانوستانەکان بدەن و ئەگەر رێژیمی ئێران رێکەوتنەکەی پێشێل کرد لە خاڵەکانی دیکە بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ زێدەخوازییە ئەتۆمییەکان کەڵک وەردەگرین.

گادەر. د