![](/weney-mallperr/12198.jpg)
کوردستان میدیا: وڵاتی ئیسرائیل لە جێگیربوونی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیران لە سنوورەکانی وڵاتی سووریە نیگەرانی خۆی دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یوواڵ ئێشتاینێر وەزیری وزە و بەرپرسی پەروەندەی ئێران لە دەوڵەتی ئیسرائیل رایگەیاند: وڵاتی ئیسرائیل لە جێگربوونی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنوورەکانی سووریە و ئیسرائیل نیگەرانە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی رەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ رادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل رایگەیاندووە: وڵاتی ئیسرائیل بە ڕوونی ڕادەگەيێنێت کە بوونی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو سنوورانە قەبووڵ ناکات.
ماوەیەک لەمەوبەر رۆژنامەی ئورشەلیم پۆست لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیەتیی ئیسرائیل بڵاوی کردبووەوة کە یەکەیەکی نیزامیی سپای قودسی پاسداران بۆ یارمەتیدان بە بەشار ئەسەد ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون.
پشتیوانییەکانی رێژیمی ئیران لەوڵاتانی یەمەن، سووریە و چەندین وڵاتی دیکە بەردەوام ناڕەزایەتی بەرپرسانی ئەمنیەتی وڵاتانی عەرەبی لێکەوتووەتەوە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە رێژیم درێژە بە دەستێوەردانەکان لەو وڵاتانەدا دەدات.
هەر لەماوەی ڕابردوودا رێبەری رێژیمی ئێران عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵای ڕێژیم، پشتیوانيی خۆیان لە سووریە دەربڕیوە.
بەشداریکردنی بەرچاوی هێزەکانی سپای پاسداران لە سووریە و پشتیوانيی هەمەلایەنەی رێژیمی ئێران لە رێژیمی بەشار ئەسەد و جێبەجێ کردنی چەک وچوڵ و بەشداری کردن لە سەرکوتی دژبەرانی سڤیل و کوشتنی بێ رەحمانە بووەتە هۆی ئەوەی ئوپۆزیسیۆنی سووریە رابگەیەنێت کە رێژیمی بەشار ئەسەد رووخاوە و ئیستا سپای پاسداران لە سووریە دەسەڵاتی بە دەستەوە گرتووە.
تاران بە پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوەکان و دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ ئەو گرووپانە ئەمنییەت و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکەی تێک داوە و ئەو دەستێوەردانانەی رێژیمیش بەردەوام رەخنەی توندی وڵاتانی عەرەبی لێکەوتووتەوە.
لە کاتێکدا، ئێران بە هۆی پشتیوانی لە رێژیمی بەشار ئەسەد کەتووەتە بەر رەخنە و هەڕەشەی توندی وڵاتانی رۆژئاوا و ناوچە، عەلیئەکبەر ولایەتی ڕاویژکاری عەلی خامنەیی رێبەری رێژیم لە کاروباری نێودەوڵەتیدا ڕایگەیاندووە: ئێران تا کۆتایی پشیوانی لە بەشار ئەسەد دەکات.
لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریە کە ماوەی ٥ ساڵە لەو وڵاتە درێژەی هەیە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس کوژراون و ٧ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیش بێماڵوحاڵ بوونە.