کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێتانیاهوو: بکوژی کورد وانەی ئەخلاقی بە ئێمە نەڵێتەوە

16:44 - 23 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕوو لە سەرکۆماری تورکیە گوتی کە ئەردۆغان کورد ژێنۆساید دەکات و وانەی ئەخلاقیاتی شەڕ بە ئیسرائیل دەدات.

لە دوای ئەوەیکە "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرکۆماری تورکیە نێتانیاهووی بەوە تاونبار کرد کە ئیسرائیل مافی فلستینییەکان پێشێل دەکات و وەک تاوانبارێک ناوی له نێتانیاهوو برد، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش وڵامی ئەردۆغانی داوە.

نێتانیاهوو لە لاپەڕەی تویتێرەکەیدا نووسیویەتی"" ئەردۆغان ئەو دیکتاتۆرەیە کە دەیان هەزار نەیاری سیاسی ڕەوانەی زیندان دەکات و تاوانی ژێنۆساید لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات و باکووری قبرسی داگیر کردووە، ئێستاش هاتووە وانەی دێموکراسی و ئەخلاقی شەڕ به ئێمە و ئیسرائیل دەدات، ئەوە قسەیەکی پێکەنینهێنەرە".

هاوکات نێتانیاهوو نووسیویەتی""وا باشترە خۆت لە ئۆرشەلیم هەڵنەقورتێنی، چۆنکە ٣٠٠٠ ساڵە پایتەختمانە. ئەردۆغان تەنیا دەتوانێت لە ئێمەوە فێری چۆنیەتی ڕێزگرتن لە هەموو ئاینێک و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ببێت."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لە وتارێکیدا لە ئانکارا گوتی: "نێتانیاھوو وەرەوە ھۆشی خۆت. تۆ ستەمکاری. ئەو ستەمکارەی کە منداڵی تەمەن حەوت ساڵەی فلستینییەکانت کوشتووە".

مانگی  گەلاوێژی ئەمساڵ ئەردۆغان، لە وتارێکی هاوشێوەدا بۆ پارلمانتارانی سەر بە پارتەکەی (ئاک پارتی) وتی: " یاسای بەنەتەوەییکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بەبێ هیچ گومانێک دەیسەلمێنێت، کە ئەو دەوڵەتە هەرەسەهیۆنیزم و ڕەگەزپەرسترین وڵاتە لە جیهان، نێتانیاهووش لە بەرانبەردا وڵامێکی توندی بە ناوبراو دایەوە".

 دوای ئەو قسانەی سەرکۆماری تورکیە "بنیامین نێتانیاهوو" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی تویتێریدا، وڵامی ئەردۆغانی دایەوە و نووسیی: "ئەردۆغان سووریییەکان و کوردەکان دەکوژێت و دەیان هەزار هاووڵاتیی خۆشی خستووەتە زیندانەوە، ناوبراو بە لاتاو وتبووی: لە ڕاستیدا هێرشکردنە سەر یاسای دەوڵەتی نەتەوەیی، لە لایەن ''دێموکراتی مەزن"، "ئەردۆغان"، گەورەترین بەرزنرخاندنی ئەم یاسایەیە."