کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێتانیاهوو: ڕێژیمی ئێران با هێرش بکات

00:34 - 24 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە و‌ڵامی یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته ‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئێمە‌، ساڵیادی ئه‌مساڵی‌ ئینقلابەکەیان دوایادکردنەوە ده‌بێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە، ئه‌گه‌ر ڕێژیمی ئێران ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكات، کە هێرش بکاتە سەر وڵاتی ئیسرائیل و هه‌وڵی‌ هێرشکردنی ‌ تێلاڤیڤ و حه‌یفا بدات، ئه‌وە دواساڵی‌ ده‌بێت که یادی ئینقلابەکەی بكاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەم قسەیە بەجیددی وەر بگرن.

نێتانیاهوو لە قسەکانیشدا جەختی کردەوە، "هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ڕێژێمی‌ ئێران پشتگوێ‌ ناخه‌م، به‌ڵام‌ كاریگه‌رییان لەسەرم نابێت".

ئەم لێدوانەی ناوبراو لە کاتێکدایە، که "یەدوڵڵا جەوانی"، یاریدەدەری فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ کاروباری سیاسی، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندان ڕایگەیاندبوو، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا سەرباری ئەو توانا بەرگری و سەربازییەی کە هەیەتی، ئەو ئازایەتییەی نییە یەک فیشەکمان پێوە بنێت، بەڵام ئەگەر هێرشمان بکاتە سەر ئەوا تێلاڤیڤ لەسەر زەوی دەسڕینەوە.