کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێتانیاهوو: ئەردۆغان کورد کۆمەڵکوژ مەکە

08:42 - 2 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ جارێکی دیکە هۆشداریی بە ئەردۆغان دا، کە کوردەکان کۆمەڵکوژ نەکات.

بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕه‌خنەی توندی‌ له‌ سه‌ركۆماری توركیه گرت و به‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی ژن و منداڵانی كورد تۆمه‌تباری ده‌كات.

نێتانیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی فه‌رمیی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتێردا نووسیه‌تی: "ئه‌ردۆغان باكووری قێبرسی داگیر كردووه‌ و ناتوانێت بەبێ كۆمه‌ڵكوژكردن بژی و ئێستا‌ سپاكه‌ی ئاماده‌ ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵكوژی و سه‌ربڕینی ژن و منداڵی كورد له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیه، له‌ هه‌مان كاتیش ڕه‌خنه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌گرێت، کە لە کاتێک کە هێرش دەکرێتە سەری به‌رگری له ‌خۆی دەکات".

ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ كاتێكدایه،‌ كه‌ توركیا ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییەکی چڕ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوشێوه‌ی عه‌فرین كۆمه‌ڵكوژی، تاڵان و وێرانكاری له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان ئه‌نجام بدات.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، دوای ئەوەی کە سەرکۆماری تورکیە دەوڵەتی ئیسرائیلی بە هەرەسەهیۆنیزم و ڕەگەزپەرسترین وڵات لە جیهاندا وەسف کرد، نێتانیاهووش لە بەرانبەردا لە پەیامێکی تویتێریدا، وڵامی ئەردۆغانی دایەوە و نووسیی: "ئەردۆغان سووریییەکان و کوردەکان دەکوژێت و دەیان هەزار هاووڵاتیی خۆیشی خستووەتە زیندانەوە، ناوبراو بە لاتاو وتوویەتی: لە ڕاستیدا هێرشکردنە سەر یاسای دەوڵەتی نەتەوەیی، لە لایەن ''دێموکراتی مەزن"، "ئەردۆغان"، گەورەترین بەرزنرخاندنی ئەم یاسایەیە."