کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێو شاری بۆکان میلیتاریزە کرا

18:15 - 29 سەرماوەز 2720

هێزەکانی ڕێژیم لەنێو شاری بۆکان قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز تەواوی چوارڕاکانی نێوشاری بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە جەدوەلی لێ دانراوە و بەستراوە و ڕێگە لە هاتووچۆی خەڵکی گیراوە.

ڕێژیمی ئێران لە ترسی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا هاتووچۆی خەڵکی خستووتە ژێر چاوەدێری؛ هەر بۆیە پێش هاتنی شەوی یەڵدا ترسی لێ نیشتووە و هەوڵ دەدات ڕێگە لە کۆبوونەوەی خەڵکی بگرێت.