کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێوەنجیی گەشەی ئابووریی لە دەوڵەتیی ''ڕووحانیـ''ـدا سفر لەسەد بووە

11:48 - 13 جۆزەردان 2720

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ناوەندی زانیاریی ئاماری ڕێژیمی ئێراندا بڵاوبووەتەوە لە ماوەی  ٧ساڵی لەسەر کاربوونی ''ڕووحانی" گەشەی ئابووری سفر لەسەد بووە.

لە نێوان ساڵەکانی ١٣٩١ تا ١٣٩٨ی هەتاویدا دەوڵەتی ڕووحانی لە بواری ئابووری و بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئابوورییەکانی ئەو ڕێژیمە هیچ گەشەیەکی بەخۆوە نەبینیوە.  

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ''ڕووحانی'' لە بەرنامە ئابوورییەکانی پێنجەم و شەشمی خۆیدا باس لە گەشەی ٨ لەسەدی کردووە.

بەپێی لێکۆڵینەوەی ناوەندی زانیاریی ئاماری ڕێژیم هیچ گەشەیەکی ئابووری لە ماوەی دەسەڵاتداریی ''ڕووحانیـ''ـدا بەدی ناکرێت.

ئەو ئامارە پێک ناکۆکانەی ''ڕووحانی'' و ناوەندی زانیاریی ئاماری ڕێژیمی ئێران دەرخەری ئەوەیە دۆخی ئابووریی ئێران لە ئاستێکدایە کە خودی ڕێژیم ناتوانن نکۆڵی لە داڕمانی ئابووری ئەو وڵاتە بکەن.

شرۆڤەکارانی ئابووری باس لەوە دەکەن، تایبەتمەندیی بەرچاوی "ڕووحانی"، خۆدەربازکردن لە بەرپرسیاریەتییە و بڵاوکردنەوەی ئاماری چەواشەکارانەی ئابووریی دەوڵەتی ''ڕووحانی'' هیچ دەردێک لە ئابووریی ئێمە دەرمان ناکات.