کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، لاوانی گوندی "نێ"، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە و لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پیرۆزبایی لاوانی نێ بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز
لە هەناوی سەرماوەزەوە بڵێسەی گەرمی پیرۆزبایی کچان و کوڕانی نێ ئاراستەی ڕاسان و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەین.
ئەرک و چالاکیی ڕاسانی ڕۆژهەڵات بە زۆری لە ئەستۆی لاوانی نوێدایە و ئێمەی لاوانی "نێ" بە ئیمان بە سەرکەوتن بەسەر کۆماری ئاخوندیدا، بەڵێن بە گیانی شەهیدان دەدەین هەتا لە گۆڕنانی دوژمنانی گەل، یەک چرکە لە خەبات ڕانەوەستین.
گوندی "نێ"، هێمای ڕاپەڕین، یەکبوون، هەرەوەزی و کوردایەتییە.
بە هیوای ئەوەی کە لاوانی کوردستان زیاتر بەپیریی ڕاسانەوە بچن و بە ئیرادەی شۆڕشگێڕانەیان سەرکەوتنی گەلی کورد لەو دۆخە قەیراناوییەی ئێراندا مسۆگەر بکەن.
بژی ڕاسان
پۆلێک لە کچان و کوڕانی نێ