کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە تالاریی مانگەشەو قوربانیی زیاتری لێکەوتووەتەوە

13:06 - 15 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لە دوای ئاگرکەوتنەوەی تالاری "مانگەشەو"ی سەقز بەهۆی ئەوەیکە خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویست بە خەڵک نەگەیشتووە، خەڵک زیاتر تووشی کارەسات بوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە کاتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی تالاری "مانگەشەو"ی سەقز بە هۆی ئەوەیکە خزمەتگوزاریی پێویستی پزیشكی بە خەڵکی نێو تالارەکە نەگەیشتووە، خەڵک زیاتر بوونەتە قوربانیی ڕووداوەکە.

ڕێژیمی ئێران بۆ پێڕاگەیشتن بە قوربانیانی ئەو ڕووداوە پزیشک و کەرەستەی پزیشکی ڕەوانەی شوێنەکە نەکردووە.

ئەو تالارە تەنیا یەک دەرگای چوونەدەرەوەی هەبووە کە ئەویش ستاندارد نییە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراون ١١ کەس گیانیان لە دەست داوە. بەشێکی زۆر دۆخی جەستییەیان نالەبارە.

لە کاتی ڕووداوەکاندا بەهۆی ئەوەیکە خزمەتگوزایی پزیشکیی خێرا و پێویست بە قوربانیان نادرێت، کاریگەریی ڕووداوەکان لە سەر قوربانیان قوڵتر دەبێتەوە.