کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی سووتەمەنی لە ناوچەی سۆما و برادۆست ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە

12:09 - 27 خەزەڵوەر 2720

لە ناوچەی سۆما و برادۆست سەر بە شاری ورمێ نەبوونی سوتەمەنیی وەک گازۆئیل و هەروەها زوو داخستنی وێستگەکانی بێنزین، کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە.

خەڵکی ئەو ناوچەیە بەنیسبەت ئەو دۆخە ناڕزایەتییان دەربڕێوە و دەڵێن چەند ڕۆژێکە وێستگەکان گازۆئیلیان نییە، هەروەها پێش لە کاتژمێر ١٠ی شەو وێستگەکانی گازۆئیل و بێنزین دادەخەن.

لەلایەکی دیکەوە جووتیارانی ئەو ناوچەیە بەهۆی نەبوونی گازۆئیل بۆ تراکتۆرەکانیان، کارەکانیانیان ڕاوەستاوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، نەبوونی سووتەمەنی لەو وەرزەدا کێشەیەکی جیددییە بۆ جووتیاران.