کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی سیستەمی ئاوەڕۆی نێو شار لە شاری "چوار" ئاوی ژێرزەوینیی پیس کردووە

11:37 - 30 رێبەندان 2720

نەبوونی سیستمی ئاوەڕۆی نێو شار لە شاری "چوار" لە پارێزگای ئیلام جگە لە بۆنی ناخۆش و پیسییەکای لە درێژماوەشدا دەبێتە هۆی نشستی زەوی و پیسبوونی ئاوی ژێرزەوینی.

نەبوونی سیستەمی ئاوەڕۆی نێوشار و ناستانداردبوونی ئاوەڕۆ لە شاری چوار لە پارێزگای ئیلام چەندین ساڵە بووەتە هۆی قەیرانێکی جیددی بۆ دانیشتووانی ئەو شارە و تەندروستییانی خستووەتە مەترسییەوە.

بەربوونەوەی ئاوەڕۆی هەندێک لە دووکانەکانەکان، یەکەکانی بەرهەمهێنان و پیشە لەنێو شاردا، بووەتە هۆی دروستبوونی پیسی لەو شارەدا و دانیشتووانی ئەو شارە بۆ ڕەتکردنی ئاوەڕۆ ناچار بوونە بە هەڵکۆڵینی چاڵ لە پشت سەر یەک لە پیادەڕەوەکاندا و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئیتر جێگایەک بۆ هەڵکۆڵینی بیری ئاو نەماوە.

هەڵکۆڵینی ئەو چاڵانە بۆ ڕەتکردنی ئاوەڕۆی نێو شار جگە لە ئەوەیکە ئاوی ژێرزەوینی پیس دەکات بەڵکوو دەبێتە هۆی داتەپینی زەو.

سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری خەڵکی ئەو شارە بۆ چارەسەریی کێشەکانیان، بەرپرسانی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە هەتا ئێستاش چارەسەرێکیان بۆ ئەو کێشەیە نەدۆزیوەتەوە.